ئایا سیلینا گۆمێز لە دیزنی دوور دەكەوێتەوە
ئەكتەرو خانمە گۆرانیبێژی ئەمریكی(سیلینا گۆمێز) دوای ئەوەی لێدوانێك دەربارەی كارەكانی دەدات و باس لە پەیوەندی نێوان خۆی و كۆمپانیای دیزنی دەكات, كە بەمەش تووشی ڕەخنەیەكی زۆر دەبێتەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وا بڵاوبوویەوە كە سیلینا گۆمێز لە دیزنی جیادەبێتەوەو كارەكانی دەباتە كۆمپانیایەكی دیكە .
سیلینا گۆمێز دەڵێت: (لە تەمەنێكی بچووكدا لەگەڵ دیزنی كارم دەكرد, كە ئەوكات نەمدەزانی چی دەكەم) .
بەم هۆیەوە سیلینا ناچار دەبێت كە ڕوونكردنەوە بدات و لە بارەی لێدوانەكەی ڕابردووی دەلێت كە هەڵە تێگەیشتنێك هەیەو تەنها لێكدانەوە بۆ قسەكانی كراوەو هیچ مەبەستێكی نەبووە, هەروەها دووپاتی كردەوە كە كاركردنی لەگەڵ دیزنی مایەی شانازییەو هۆكاری سەركەوتنی كارەكانی بۆ پاڵپشتی ئەم لایەنە گەڕاندەوە, هەروەها سیلینا ئاماژەی پێدا كە ئەزموونێكی باشی بە دەستهێناو هەر دیزنی بووە هۆی ئەوەی كە ئێستا وەكو ئەستێرەیەكی جیهانی دەربكەوێت .
ئاسۆ كاكەیی
