تۆم كروز بە هەلیكۆپتەر لە باخچەی ماڵێك دەنیشێتەوە

تۆم كروز بە هەلیكۆپتەر لە باخچەی ماڵێك دەنیشێتەوە

لە ئەنجامی كارەكانی بەشی حەوتەمی فیلمی ئاكشن (Mission Impossible),ئەستێرەی سینەمایی(تۆم كروز) بە ڕێكەوت سوپرایزێك بۆ خێزانێك درووست دەكات, تۆم كروز لە وڵاتی بەریتانیا گەشتێكی ئاسمانی ئەنجامدا بەڵام دواجار بەهۆی داخستنی فڕۆكەخانەی (كۆڤنتری) بۆ ماوەیەكی كاتی, بەم هۆیەوە بە خاوەن كێڵگەكەیەك ڕاگەیەندرا كە بەهۆی داخستنی نزیكترین فڕۆكەخانە كەسایەتییەك لە نێو هەلكۆپتەرێكەو پێویستی بە نیشتنەوە هەیە, كە بەمەش مۆڵەتیان پێدرا لە پانتایی نێو ماڵەكەیان بنیشنەوە .

بەڵام دوای نیشتنەوەی هەلیكۆپتەرەكە دەركەوت كە (تۆم كروز)ی ئەستێرەی هۆڵیوودە, بەمەش خۆشحاڵی بۆ ئەندامانی ئەو خێزانە درووستبوو و توانییان لە نزیكەوە ئەم ناودارە ببینن و چەند وێنەیەكی لەگەڵدا تۆمار بكەن .

ئاسۆ كاكەیی

تۆم كروز بە هەلیكۆپتەر لە باخچەی ماڵێك دەنیشێتەوە
تۆم كروز بە هەلیكۆپتەر لە باخچەی ماڵێك دەنیشێتەوە
Top