نەوید زەردی بە پۆزەوە دەركەوتەوە
دوای چەند ڕۆژێك لە سازكردنی كۆنسێرتێكی گۆرانی لە وڵاتی نەرویج, گۆرانیبێژی كورد (نەوید زەردی) لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام سوپرایزێكی بە هەوادارانی ڕاگەیاند .
لە نوێترین دەركەوتنیدا (نەوید زەردی) ڕایگەیاند كە لە داهاتوویەكی نزیكدا بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بە ناوی(پۆز) بڵاودەكاتەوە, هەروەها نەوید لە بەشی ستۆری لە ئەنستگرام لە گەڵ ڕاگەیاندنی ناوی گۆرانییەكە ئاماژەی پێیدا كە ئەمە بەرهەمێكی ناوازەیەو ماوەی سێ تا چوار مانگە كاری لەسەر كراوە .
ئاسۆ كاكەیی
