دەنگدانەوەی وێنەیەكی (سومەیە خەشاب) لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا

دەنگدانەوەی وێنەیەكی (سومەیە خەشاب) لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا

دوای جیابوونەوەو هەڵوەشاندنەوەی پڕۆسەی هاوسەرگیرییان, لە ئێستادا بەجۆرێكی دیكە ڕۆژنامەو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كەوتوونەتە باسی خانمە ئەكتەری میسری (سومەیە خەشاب) و گۆرانیبێژو میوسیزیانی میسری (ئەحمەد سەعد) .

دەنگدانەوەی وێنەیەكی (سومەیە خەشاب) لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا

(ئەحمەد سەعد) دوای جیابوونەوەی لە (سومەیە خەشاب) دیسانەوە هاوسەرگیری كردەوەو لەگەڵ خانمە دیزاینەر (عەلیا بەسیونی) ژیانی هاوسەری پێكهێنا, بەم هۆیەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەحمەد چەند وێنەیەكی خۆی و هاوژینەكەی بڵاوكردەوە, بەڵام ئەوەی كە سەرنجی میدیا و بەكارێنەرانی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانی بۆلای خۆی ڕاكێشا ئەوەبوو كە لە هەمان كاتی بڵاوكردنەوەی وێنەكانی ئەحمەد سەعد, (سومەیە خەشاب) وێنەیەكی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوكردەوە, بۆیە زۆرێك لە بەكارهێنەرانی سۆشیال میدیا بەجۆرێك لێكدانەوەیان بۆ وێنەكە كرد كە ئەمە وەڵامدانەوەیەكە بۆ (ئەحمەد سەعد)ی هاوسەری پێشووی .

دەنگدانەوەی وێنەیەكی (سومەیە خەشاب) لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا

بەڵام سومەیە خەشاب ناچار بوو لە تویتێكدا وەڵامی ئەو كەسانەی بداتەوە كە كۆمێنتی نەشیاویان بۆ هەڵبەستبوو و بە جۆرێك ناویانی برد كە ئەم كارەیان ئاژاوە درووست دەكات .

ئاسۆ كاكەیی

Top