هونەرمەند (سەلام كۆیی) كۆچی دوایی كرد

هونەرمەند (سەلام كۆیی) كۆچی دوایی كرد

هونەرمەندی بە ئەزموون و ئەكتەری دیاری كورد (سەلام كۆیی) كۆچی دوایی كرد .

 

لە ڕاگەیەندراوی لقی هەولێری سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك هاوخەمی خۆیان دەربڕی و بڵاویان كردەوە كە هونەرمەند (سەلام كۆیی) بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە 17ی ئابی 2021 بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد .

لە درێژەی ڕاگەیەندراوی لقی هەولێری سەندیكای هونەرمەندان هاتووە: بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هونەرمەندی دێرین و ناسراوی کوردستان، (سەلام کۆیی) دوای ململانێیەکی زۆر بەنەخۆشی کۆچی دوایی کرد.. لەدەستدانی ئەو کەڵە هونەرمەندە خەسارەتێکی گەورە لەهونەری شانۆو دراماو سینەما کەوت.. بەناوی هەموو ئەندامانی سەندیکای هونەرمەندان لقی هەولێر پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی هونەرمەند دەکەین.. لەخوای گەورە داواکارین بەبەهەشتی فراوانی شاد بکات..

ٳنا للە وٳنا ٳلیە راجعون

‌ هیوا سعاد یونس

سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان

 

هونەرمەند (سەلام كۆیی) لە ساڵی 1955 لە گەڕەكی سەعدوناوەی شاری هەولێر لەدایك بووە, ئەم هونەرمەندە توانی زیاد لە 50 ساڵ خزمەت بە هونەری كورد بكات لە بواری شانۆ و دراماو فیلم, یەكێك بووە لە ئەكتەرە بە ئەزموونەكان و چەندین ڕۆڵی جیاوازی بەرجەستە كردووە, دوایین كاری هونەری بریتی بوو لە زنجیرە درامای دواشەو, (سەلام كۆیی) ڕۆژی 16/8/2021 باری تەندرووستی تێكدەچێت و بەهۆی لێدانی جەڵتەی مێشك لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر خرایە ژێر چاودێری چڕ, بەڵام دواجار بەرەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە 17/8/2021 كۆچی دوایی كرد .

ئاسۆ كاكەیی

Top