Watch4 و Watch4 Classic کاتژمێری هونەرمەند و کەسایەتییەکان
بەغدا، کوردستان، عێراق، 11 ئاب 2021 – کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان هەردوو کاتژمێری گالاکسی Watch4 و Watch4 Classicی ڕاگەیاند، کە نوێنەرایەتی سەردەمێکی نوێ لە داهێنەنەکانی کاتژمێری هۆشمەند دەکەن، بەشێکن لە یەکەم جۆری کاتژمێری هۆشمەند کە سیستەمی کارپێکردنی Wear ی نوێی سامسۆنگ بەکاردەهێنن کە بە هاوبەشی لەگەڵ گووگڵ پەرەی پێدراوە، و بە ئاسانترین ڕووکاری بەکارهێنەری One UI Watchی سامسۆنگ تا ئەمڕۆ ئامادەکراوە.
دکتۆر تی ئێم ڕۆ سەرۆک و بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەکانی مۆبایل لە کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان، ڕایگەیاند: "ئێمە لە زنجیرەی کاتژمێرەکانی گالاکسی گەشەیەکی زۆر گەورەمان بینیوە، کە بەکارهێنەران هەستیان بە سوودەکانی تەندروستی و ئاسوودەیی ئەو ئامێرانەی پەیوەست دەکرێن بە جەستەی مرۆڤەوە کردووە. ئێمە زۆر باش تێدەگەین کە تەندروستبوون لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازی هەیە، بۆیە کۆمەڵێک تایبەتمەندی بەهێزمان دروست کردووە بۆ ئەم مەبەستە بۆ ئەوەی تێگەیشتنێکی قوڵتر و توانای زیاتر لە سوودەکان بۆ خەڵکی ئاشنا بکەین بۆ چێژ وەرگرتن لە تەندروستی گشتی".
پێشکەوتووترین تایبەتمەندی تەندروستی لە سامسۆنگەوە
کاتژمێری گالاکسی Watch4 بە هەستەوەری (BioActive) پێشەنگ لە سامسۆنگەوە ئامادەکراوە، کە دیزاینێکی قەبارە بچوکی هەیە بێ ئەوەی کاریگەری لەسەر دروستی پێوانەییەکە هەبێت. یەکە نوێیەکە کە لە 3 هەستەوەری یەکخراو پێکهاتووە لە یەک هەستەوەردا، تەنیا یەک چارەسەرکەر بەکاردەهێنێت بۆ کارپێکردنی سێ لە بەهێزترین هەستەوەرە تەندروستیەکان بە وردییەکی زۆر: وە ئەوانیش تێکڕای لێدانی دڵی هەستپێکراو، شیکردنەوەی کارەبایی دڵ و بەرگری کارەبایی، بۆ یارمەتیدانی بەکارهێنەران بۆ چاودێریکردنی پەستانی خوێن و ناسینەوەی ناڕێکی لێدانی دڵ(لەرزینەوەی گوێچکەڵە) و پێوانەکردنی ئاستی ئۆکسجین لە خوێندا، ئەم کاتژمێرانەش بۆ یەکەمجارە دەتوانن پێکهاتەی جەستەکان بپشکنن. کەرەستەی نوێی پشکنینی پێکهاتەی جەستەیی دەتوانێت تێگەیشتنێکی قووڵتر بۆ تەندروستی و لەشڕێکی گشتی بۆ بەکارهێنەران دابین بکات، هاوکات پێوانە گرنگەکانی تری وەک ماسوولکە، پێکهاتەی ئێسکی، ڕێژەی زیندەچالاکی بنەڕەتی و ڕێژەی ئاو و چەوری لەش بزانێت. دەتوانیت ئێستا بە ئاسانی پێکهاتەی جەستەت لە مەچەکەوە بپشکنی بە فشار خستنە سەر هەر شوێنێک بە تەنها دوو پەنجە. دواتر لە ماوەی نزیکەی 15 چرکەدا، هەستەوەری کاتژمێرەکەت 2400 خاڵی زانیاری وەردەگرێت.
ئەم کاتژمێرە هۆشمەندانە بە چەند تایبەتمەندییەکی پەیوەست بە تەندروستیەوە دێن بۆ شوێنکەوتنی چالاکی ڕۆژانەت و زیادکردنی جۆش وخرۆش لە ناخت بۆ گەیشتن بە باشترین شێوەت. دەتوانیت لە نێوان کۆمەڵێکی فراوانی ڕاهێنانە تایبەتمەندەکان هەڵبژێریت، ڕکابەری تاقی بکەیتەوە لەگەڵ هاوڕێکانت و خێزانەکەت، و دەتوانیت هۆڵی وەرزشی ماڵەوەیی دابنێیت بە گرێدانی کاتژمێری هۆشمەندی گالاکسی Watch4 بە تەلەفزیۆنێکی هۆشمەندی سامسۆنگ، کە تیایدا بۆ ئاسانکاری چاودێریکردن پێوانەی ڕێژەی کالۆری و تێکڕای لێدانی دڵ لە شاشەکە دەردەکەوێت. و کاتێک تۆ ئامادەیت بۆ پشوودان دوای ڕاهێنانێکی چڕ ئەوا زنجیرەی کاتژمێری Watch4 وێنەیەکی تەواوتر لە شێوازی خەوتنەکەت پیشاندەدات، بە ووردەکاری زیاتر لە پێشوو. نەک تەنها دەتوانیت دەنگی پرخەپرخەکەت بدۆزیتەوە، بەڵکو هەروەها دەتوانیت ئاستی ئۆکسجینی ناو خوێن لەکاتی خەوتندا بزانیت. جگە لە دۆزینەوەی ئەنجامی پێشکەوتووی خەو، گالاکسی Watch4 دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ ئەوەی پشوویەکی باشترت هەبێت.
باشترین ئەزموونی مۆبایل لەگەڵ ڕووکاری بەکارهێنەری One UI Watch و سیستەمی کارپێکردنی Wear ی پشتگیریکراو لە سامسۆنگ
یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندیەکانی سەکۆی کاتژمێری هۆشمەندی گالاکسی سادەیی و ئاسانی و کاراییە و لەگەڵ زیادکردنی ڕووکاری One UI Watchی تەواو نوێ لە سامسۆنگەوە و هەروەها سیستەمی کارپێکردنی Wearی پشتگیریکراو، ئێمە سەرکەوتوو بووین لە ئاسانکردنی کاتژمێری هۆشمەند و ئەزموونی گالاکسی. بە بەکارهێنانی ئەم ڕووکارە ئەو بەرنامانەی دایاندەبەزێنیت بۆ مۆبایلەکەت بە خۆکاری لەسەر کاتژمێرەکەت دادەبەزن، هەروەها هاوتاکردنی ڕێکبەندە گرنگەکانت، وەک دیاریکردنی کاتەکانی "بێ بێزارکردن" و قەدەغەکردنی پەیوەندیەکان دەستبەجێ. هەروەها تایبەتمەندی گۆڕینی خۆکار (Auto Switch) کە پشتگیری بیستۆکەکانی گالاکسی دەکات بۆ گۆڕینی دەنگ لە نێوان مۆبایلەکەت و کاتژمێرەکەتدا بەپێی پێویست. هەروەها دەتوانیت بە ئاسانی ئەزموونی مۆبایلەکەت کۆنترۆڵ بکەیت بە کۆنتڕۆڵی دەنگیی و چوارچێوە و ئاماژەی جەستەدا لەگەڵ یاریدەدەری گریمانەیی Bixby. وەک جووڵانەوەی مەچەکت دوو جار بۆ سەرەوە و خوارەوە بۆ وەڵامدانەوەی پەیوەندیەکان، و سوڕانەوەی مەچەکت بۆ وەڵام نەدانەوەی، یان ڕەتکردنەوەی ئاگانامەکان و ئاگادارکردنەوەکان.
زنجیرەی گالاکسی Watch4 نوێنەرایەتی یەکەم نەوەی کاتژمێرە هۆشمەندەکان دەکات کە لەسەر بنەمای سیستەمی کارپێکردنی Wear ی پشتگیریکراو لە سامسۆنگەوە کاردەکات، کە سەکۆیەکی نوێیە کە هەموو لایەنەکانی ئەزموونی کاتژمێرە هۆشمەندەکان بەرز دەکاتەوە. ئەم سەکۆ پێشکەوتووە بە هاوکاری نێوان سامسۆنگ و گووگڵ پەرەی پێدراوە، ڕێگەت پێدەدات کە ڕاستەوخۆ سوود لە سیستەمێکی مەودا فراوان لە مەچەکتەوە وەربگریت، لەگەڵ سوودوەرگرتن لە بەرنامە بەناوبانگەکانی گووگڵ، وەک نەخشەکان و خزمەتگوزاریە دڵخوازەکانی گالاکسی، وەک Samsung Pay و SmartThings و Bixby. و هەروەها سەکۆ نوێیەکە پشتگیری بۆ بەرنامەکانی لایەنی سێیەم دابین دەکات، وەک Adidas Running و Calm و Strava و Spotify. جگە لە ئامێرە پێشکەوتووەکانمان و ئاسانترین ڕووکاری بەکارهێنەر لە پۆلەکەیدا، دەتوانیت چێژ لە ئەزموونە یەکخراوە و نەرم و ئاسوودەکان وەرگریت لەگەڵ زنجیرەی گالاکسی Watch4 بۆ نمونە، هاوتاکردنی قیبلەنمای باشتکراو لەگەڵ نەخشەی گووگڵ کاردەکات بۆ ئاسانکردنی گەیشتن بە ناوچە نوێکان کە دەتەوێت بۆیان بگەڕێیت.
کاتژمێری گالاکسی Watch4 بژاردەی هاوچەرخی سادەی ئێمەیە کە بۆ بەکارهێنانی جۆراوجۆر بەدرێژایی ڕۆژ دیزاین کراوە، جۆری قەبارە 40 و 44 ملیمەتر بە نرخی 249.99 دۆلار دەستپێدەکات و بۆ وەشانەکانی بلوتوس 299.99 دۆلارە کە بە نەوەی سێیەم کاردەکات بە تەکنەلۆژیای گرێدانی بێتەل LTE. و لە کاتی بەردەستبوونیدا، ڤێرژنی قەبارە 40 ملیمەتر بە ڕەنگی ڕەش و زیویی و پەمەیی ئاڵتوونی بەردەست دەبێت، لە کاتێکدا کە جۆری 44 ملیمەتر بە ڕەنگی ڕەش و زیویی و سەوزی تایبەت بەردەست دەبێت.
بەڵام بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی بەدوای دیزاینی کاتژمێری هۆشمەندی نایاب دا دەگەڕێن بە چوارچێوەیەکی بازنەیی کە چەندینی سەرسامکردووە، ئەوا نرخی کاتژمێری گالاکسی Watch4 Classic بە 349.99 دۆلار دەست پێدەکات و بۆ جۆرەکانی بلوتوس 399.99 دۆلارە کە بە نەوەی سێیەم کاردەکات بە تەکنەلۆژیای گرێدانی بێتەل LTE، و بە دوو قەبارەی 42 و 46 ملیمەتر بە ڕەنگی ڕەش و زیویی بەردەست دەبێت.
