جاهیت شاهین یاڵچین نموونەی ئەكتەری سەركەوتوو لە شانۆ و سینەما و دراما

جاهیت شاهین یاڵچین نموونەی ئەكتەری سەركەوتوو لە شانۆ و سینەما و دراما

جاهیت شاهین یاڵچین ئەكتەری ناوداریی باكووری كوردستان لەگەڵ (هانی) گۆرانیبێژی بەناوبانگی كورد، لە فیلمی سینەمایی «بێ نیشتمان» سێیەمین بەرهەمی بڵندی توورج ئەسڵانی ڕۆڵی سەرەكی دەبینن.

 

مەنسوور جیهانی

فیلمی سینەمایی «بێ نیشتمان» Landless لە نووسین و دەرهێنان و بەرهەمهێنانی سینەماكاری كورد توورج ئەسڵانییە و، بەرهەمی كۆمپانیای سینەمایی ماد مووڤی (MAAD Movie)یە، بەرهەمی هاوبەشی ڕەز هەڵكەوت ڕەشید لە هەرێمی كوردستان و بە ڕۆڵ بینینی سەرەكیی جاهیت شاهین یاڵچین (CahitŞahinYalçın) ئەكتەری ناوداری باكووری كوردستانە، بڕیار  وابوو لە ڕۆژی جەژنی قوربان واتە 20ی جووڵای 2021 و هەروەها لە ڕۆژانی دوایی لە سینەماكانی هەرێمی كوردستان نمایش بكرێت و لە درێژەشدا لە سینەماكانی شارەكانی دیكەی وڵاتی عێراقیش پەخش بكرێت.

جاهیت شاهین یاڵچین نموونەی ئەكتەری سەركەوتوو لە شانۆ و سینەما و دراما

«جاهیت شاهین یاڵچین» لە 20 ئەپرێلی 1994 لە شاری ئامەد لەدایكبووە و لە سەردەمی دواناوەندی دەستی بە كاری شانۆ كردووە، دوای ماوەیەك كاركردن لە وڵاتی ئەڵمانیا، لە بواری ئەكتەریدا بەرەوپێشچوونێكی باشی بەخۆیەوە بینی و ماوەیەك لە ئەوروپا سەرقاڵی نواندن بووە، هاوكات لەسەر وەرزشەكانی جۆدۆ، تیرووكەوان و ...هتد كاری كردووە و ستایلی نواندنی خۆی بەهێزتر كردووە، ئێستا ئەكتەرێكی سەركەوتووە و ماوەیەكی زۆریش لە بواری شانۆدا لەسەر گەشەسەندنی خۆی كاریی كرد، سەبارەت بە دراماتۆلۆژی و مامۆستای ئەكتەریی خوێندنەوەی زۆریی هەبووە.

جاهیت لە فیلمی (14 July) كە لە دەرهێنانی سینەماكاری كورد هاشم ئایدەمیر (Hashim Aydemir) و بە بەڕێوەبەرێتیی وێنەگرتنی توورج ئەسڵانی ڕۆڵی سەرەكیی بینی، كە لە پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «دهۆك» لە هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2017 خەڵاتی باشترین ئەكتەری ئەم ڕووداوە سینەماییەی بەدەستهێنا.

لە ساڵی 2018 لە دووهەمین بەرهەمی بڵیندی خۆییدا وەكوو ئەكتەر لە فیلمی سینەمایی «9.75» لە دەرهێنانی «ئۆلۆك بایراكتار» ڕۆڵی بینی، ئەم فیلمسازە دەرهێنانی بۆ پڕۆژە سەركەوتووەكانی تەلەڤیزیۆنی توركیا لەوانە: زنجیرە درامای «ئیزێل» Ezel لە ئەستۆدا بووە. 

ئەم ئەكتەرە كوردە لە كورتە فیلمی گەڕانەوە ڕۆڵی سەرەكیی بینی، كە خەڵاتی فەخریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی «پێنج كیشوەر»ی وڵاتی فەنزوێلای لە ساڵی 2019 بەدەست هێنا، هەروەها ماوەیەكە سەرقاڵی نووسینی كتێبێكە، كە بەم زووانە لە وڵاتانی جۆراوجۆر چاپ و بڵاودەبێتەوە و، لە ئێستاشدا كار لەسەر سیناریۆی كورتە فیلمەكەی دەكات.

جاهیت شاهین یاڵچین لە زنجیرە دراما ناودارەكانی توركیادا وەك ئەكتەر ڕۆڵی بینیوە و لە ساڵی 2021 لە زنجیرە درامای «هەرجایی» Hercai درەوشایەوە و بە لەبەرچاوگرتنی سەركەوتنەكانی خۆی، لە ئاستی نێودەوڵەتییدا، بەو شانۆگەرییانەی كە لەسەر تەختەی شانۆ پێشكەشی كردوون، شانازییەكی زۆری بەدەستهێناوە و، لە زۆربەی بەرهەمە شانۆییەكاندا بە ناونیشانی دراماتۆلۆژ، ئەكتەر و دەرهێنەر بەشدارییەكی سەركەوتوانەی هەبووە.

لە «بێ نیشتمان»دا كۆمەڵێك لە ئەكتەرە ناودارەكانی وڵاتانی توركیا، سووریا، عێراق و هەرێمی كوردستان، بە چوار زمانی كوردی، توركی، عەرەبی و فارسی لەگەڵ هانی موجتەهیدی كە تیایدا ڕۆڵی بینیوە، هەریەكە لە (شوان عەتووف، جاهیت شاهین یاڵچین، بوڵەنت كاسێر، ڕێكێش شەهباز، بەنگین عەلی، بەڕۆژ ئاكرەیی، نارین محەمەدی، فرمێسك ڕەحیم زادە، هەكار عەبدولقادر محەمەد، تەها عەبدولكەرەم ئەبوبەكر، ڕواڵ ناڤگوندی، ئاسۆ ڕەفیق، هەورامان) و چەندین ئەكتەری دیكە ڕۆلأیان بینیوە.

Top