هۆکاری جـوانیی کاترین زیتا جۆنز
سەرەڕای ئەوەی كە تەمەنی پەنجا ساڵی تێپەڕاندووە، بەڵام تا ئێستا خانمە ئەكتەری ناسراوی بەریتانی (كاترین زیتا جۆنز) بە یەكێك لە جوانترین ئافرەتەكان دادەنرێت، كە جوانیی خۆی لەدەست نەداوە.
بەم دواییانە لەگەڵ مایكڵ دۆگڵاسی هاوسەری گەشتێكیان بە كەشتییەكی گەورە ئەنجامدا و، بەم بۆنەیەوە ژمارەیەك گرتەی ڤیدیۆیی و وێنەی نوێی بڵاوكردەوە، بەتایبەتی كاتێك سەرقاڵی ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی بووە، لە وێنەكاندا دیار بوو كە كاسرین تا ئێستا جوانییەكەی لە دەست نەداوە و،خاوەن لەشولارێكی جوان و سەرنجڕاكێشە، بۆیە دوای بڵاوكردنەوەیان، بەشێكی زۆر لە هەوادارانی، پرسیاری ئەوەیان ئاڕاستە كردبوو كە هۆكاری مانەوەی بە جوانی بۆ چی دەگەڕێتەوە؟، لە وەڵامی ئەم پرسیارانەدا كاسرین نووسیبووی: «زۆر كار هەن كە زەحمەت نین و هەموو ئافرەتێك دەتوانێت بە ئاسانی ئەنجامیان بدات، كە رۆڵیان لە پاراستنی گەنجی و مانەوە بە جوانی و زوو پیر نەبوون هەیە، لەوانە ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی بەشێوەیەكی بەردەوام، بەتایبەتی مەلەوانی، خواردنەوەی ئاوە و رێكخستنی خۆراك، پاك و خاوێنی و هەروەها رێكخستنی كاتەكانی خەوتن.
سەرچاوە www.elfann.com/news
