شەمەندەفەرێكی خێرا ساندرا و براد كۆ دەكاتەوە

شەمەندەفەرێكی خێرا ساندرا و براد كۆ دەكاتەوە

هەریەكە لە ساندار پۆلۆك و براد بێت بەشداری لە فیلمێكی نوێدا دەكەن، بە ناوی (بۆلێت تراین/ شەمەندەفەری خێرا) كە سیناریۆكەی هاوشێوەی چیرۆكی نووسەری ناسراو (ئەگاسی كریستی)یە بە ناوی كوشتن لەسەر شەمەندەفەر.

فیلمەكە لە دەرهێنانی دیڤید لیتشە و لە رۆمانی (ماریا بیتل)ی رۆماننووسی ژاپۆنی (كۆتارو ئیزاكا) وەرگیراوە و، باس لە پێنج رێگر و تاوانبارێك دەكەن كە گەشتێك بە شەمەندەفەری شینكانسنی خێرای ژاپۆنی ئەنجام دەدەن، ئەم تاوانبارانە بە رێكەوت خۆیان لەسەر شەمەندەفەرێكی خێرادا دەبیننەوە، كە لە تۆكیۆوە روو لە مۆریۆكا دەكات و، لە رێگادا چەند جارێك رادەوەستێت و هەریەكیان ئەركێكی تایبەت و جیای هەیە كە ئەنجامی دەدات، لە هەمان كاتدا چارەنووسیشیان دیار نییە.

شەمەندەفەرێكی خێرا ساندرا و براد كۆ دەكاتەوە

سەرەڕای ئەوەی براد بێت و ساندرا پۆلۆك لە ئەستێرە هەرە بەناوبانگەكانی هۆڵیۆدن، بەڵام ئەمە یەكەم جارە لە كارێكی هاوبەشدا لە پاڵ ژمارەیەك ئەستێرەی دیكە دەردەكەون.

شەمەندەفەرێكی خێرا ساندرا و براد كۆ دەكاتەوە

رێكخەری جوڵەكان گریگ ریمینز رایگەیاند كە براد (٩٠%)ی جوڵە توندوتیژ و كوشتارەكانی ئەنجام داوە، هەروەها گشت ئەستێرەكانی دیكەش رۆڵەكانی خۆیان زۆر بە باشی و سەركەوتوویی ئەنجام داوە، كۆمپانیای سۆنی كە بەرهەمهێنەری فیلمەكەیە رۆژی ٢٢/4/2022ی دیاری كردووە بۆ نمایشكردنی فیلمەكە.

جێگای وەبیرهێناەوەیە هەر یەكە لە ساندرا پۆلۆك و براد بێت پێشتر خەڵاتی ئۆسكاریان بەدەستهێناوە.

سەرچاوە: https://middle-east-online.com/

Top