كچی هونەرمەند (محەمەدی ماملێ) كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

كچی هونەرمەند (محەمەدی ماملێ) كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

كچێكی هونەرمەندی گەورەی كۆچكردوو (محەمەدی ماملێ) لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا, بەڵام تاوەكو ئێستا هۆكاری خۆكوشتەكەی نەزاندراوە .

بەپێی ئەو هەواڵانەی كەلە ئێستادا بڵاوبۆوتەوە ڕۆژی شەممە بەرواری 14ی ئابی 2021 كچێكی محەمەدی ماملێ بەناوی (ڕووناك ماملێ) لە تەمەنی 60 ساڵیدا لە ڕێگەی بڕینی شادەمارەكانی دەستی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە .

لەمبارەیەوە یەكێتی ژنانی دیموكراتی كوردستانی ئێران لەگەڵ ڕاگەیاندنی هەواڵی مردنی, ئاماژەیان بە ئەوەش كردووە كە (ڕووناك) لە ماڵەكەی خۆیدا لە گەڕەكی "تەپەی قازی"ی لە شاری مەهاباد كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە, بەڵام تاوەكو ئێستا هۆكاری خۆكوشتنەكەی نەزاندراوە .

ئاسۆ كاكەیی

كچی هونەرمەند (محەمەدی ماملێ) كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
Top