پاش چەندین ساڵ هاوڕێیەتی جیابوونەوە
لەمیانەی دیمانەیەكیدا لەگەڵ رۆژنامەی (زە هۆڵیۆد ریپۆرتەر) دواین جۆنسۆنی ناسراو بە (زە روك) رایگەیاند كە لەمەودوا هیچ پەیوەندییەكی بە زنجیرە فیلمی ئەكشنی (Fast and Furious)ـەوە نەماوە.
لە دیمانەكەدا جۆنسۆن باسی لە دوایین فیلمی خۆی كرد، بە ناوی (Jungle Cruise) و ناكۆكیی لەگەڵ ڤین دیزل، چونكە دیزل بڵاوی كردبۆوە كە ئەو (خۆشەویستییەكی قورس) بە هاوڕێكانی دەبەخشێت، بەڵام جۆنسۆن بە پێكەنینەوە وەڵامی ئەمەی دایەوە و، گوتی: «من زۆر زۆر پێكەنیم و پێموایە هەموو لایەكیش زۆر بەم قسەیە پێكەنیون، بۆیە لەمە زیاتر باسی ئەو بابەتە ناكەم، هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازم لە (Fast 9) هەروەها لە بەشەكانی دیكەی ئەم فیلمە كە دەیانەوێ وێنەی بگرن، بەڵام ئەم جارە بەبێ من دەبێت، چونكە من لەگەڵیان نابم».
ڤین دیزل پێشتر رایگەیاندبوو كە لەگەڵ جۆنسۆن ناكۆكییەك لە نێوانیاندا درووستبووە، بەتایبەتی دوای وەستاندنی فیلمەكە لە ساڵی ٢٠١٦، لەم بارەوە رایگەیاند: «كەسایەتی هۆبز كە رۆك بەرجەستەی دەكرد، یەكێك بوو لە كەسایەتییە زۆر زەحمەتەكانی زنجیرە فیلمەكە».
سەرچاوە: etbilarabi.com/
