برژانگی درێژ جوانیی ڕوخسارە
كاتێك برژانگێكی درێژت دەبێ، چاوەكانت زیاتر دەگەشێنێتەوە و بەم چەشنەش ڕوخسارت كراوەتر و گەشاوەتر دەردەكەوێت، خانمان هەمیشە ئاگاداری برژانگەكانیانن و بە ناسكی و وردی مامەڵەی لەگەڵدا دەكەن، بەڵام وێڕای ئەو گرنگیدانەش، هەست دەكەن درێژیی برژانگیان لە ئاست داواكاریی دڵیاندا نییە، بۆ چارەسەری ئەو گرفتەش چەند ماركەیەك برژانگی دەستكردیان داهێناوە، كە بە (long lashes for ever) ناسراوە، كە جگە لەوەی بۆ جوانی دادەنرێت، هەروەها برژانگیش بەهێز و درێژ دەكات. ئەو برژانگی دەستكردانە، جۆرە ماددیەكی شللی تێ كراوە، كە ماددەی (بماتۆبرۆست)ی تێدایە، كاتێك ویستت شلەی برژانگ، یان ماسكارا هەڵبژێریت، ئەو جۆرە دیاری بكە، كە برژانگت بەهێزتر و درێژتر دەكات، هەروەها هەندێ ئامۆژگاریی خانمایان كردووە، كە دەموچاویان بە ئاوی زۆر گەرم نەشۆن، هەروەها لە كاتی ماسكارا كردندا، ڕەگی برژانگەكانیان بە توندی ڕانەكێشن و بە نەرمی مامەڵەی لەگەڵدا بكەن، كەرەستەكانی ماكیاجیش شەوانە لەسەر برژانگ نەمێنێتەوە.
