بەلەم و كەشتیی شووشە

بەلەم و كەشتیی شووشە

 

لەئێستادا كۆمپانیاكان سەرقاڵی ئەوەن كە بیرۆكەی دانانی تابلی وزەی خۆر لە نێو بەلەم و كەشتییەكاندا دابنێن، كە ڕاستەوخۆ وزە لە تیشكی خۆر وەربگرێت و دواتر بارهەڵگری بكەن، جگە لەوەش پەرەیان بە شێوە و ماددەی بەلەم داوە، كە لە دار و پلاستیك و ئاسنەوە بگۆڕدرێت بۆ شووشە، سەرەتای ئەو كارە لەلایەن دەریاوانێكی هۆڵەندی بە ناوی (ڤان دێر شێر)ـەوە بوو، بەلەمێكی لە شووشە دروست كرد، كە بە تیشكی خۆریش كار دەكات، خێراییەكەی دەگاتە (15) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، ئەو جۆرە بەلەمە لە شووشە و ماددەی پلاستیك دروست كراوە، هەروەها دروستكرنەكەی نزیكەی (165) هەزار دۆلاری تێچووە.

 

Top