لە فرۆشتنێكی ئاشكرادا بازێك بە نرخێكی خەیاڵاوی فرۆشرا
لە میانی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی تایبەت بە نمایشكردنی (باز) لە عەرەبستانی سعودیە جۆرە بازێكی دەگمەن بە نرخێكی خەیاڵاوی فرۆشران .
بەپێی ئاژانسی ڕاگەیادنی سعودیە كە (واس) كورتكراوەكەیەتی لە دووەم ڕۆژی ئەم فێستیڤاڵەو لە فرۆشتنێكی ئاشكرادا بازێكی دەگمەن بە (270) هەزار ریاڵی سعودی فرۆشرا كە دەكاتە نزیكەی 72 هەزار دۆلاری ئەمریكی, هەروەها لەم پێشبڕكێیە جوانترین باز دەستنیشان دەكرێت كە خەڵاتی یەكەم بریتی دەبێت لە 300 هەزار ڕیاڵ و دووەم 200 هەزار و سێهەم 100 هەزار ڕیاڵی سعودی .
ئەم بازە كە لە كێڵگەیەكی بەخێوكردنی تایبەت بە باز بەرهەم هاتووە لە سعودیە, باڵای دەگاتە نزیك 44 سانتیمەترو كێشەكەی (1105) گرامە واتا زیاد لە یەك كیلۆیە .
شایەنی باسە..بەپێی ڕاپۆرتێكی (bbc) ساڵی ڕابردوو بازێكی گرانبەها هەر لە عەرەبستانی سعودیە لە فرۆشتنێكی ئاشكرادا نرخەكەی گەیشتە 650 هەزار ڕیالی سعودی كە دەكاتە نزیكەی 170 هەزار دۆلاری ئەمریكی .
ئاسۆ كاكەیی
