رێهانا بووە ملیاردێر

رێهانا بووە ملیاردێر

گۆڤاری (فۆربس) لە نوێتیرین ڕاپۆرتیدا سامانەكەی خانمە گۆرانیبێژی ئەمیریكی(رێهانا)ی ئاشكرا كرد, لەم سەرچاوەیەوە بڵاوكراوەتەوە كە لە ئێستادا سامانی ئەم ئەستێرە جیهانییە دەگاتە 1.7ملیار دۆلار كە بەمەش بە دەوڵەمەندترین خانمە گۆرانیبێژ دەردەكەوێت .

ئەگەر چی ریهانا ماوەی پێنج ساڵ دەبێت كە هیچ ئاڵبۆمێكی گۆرانی بڵاونەكردووەتەوە, بەڵام توانی بڕاندی(Savage x Fenty) تایبەت بە پۆشاك و بڕاندی(Fenty Beauty) تایبەت بە جوانكاری و مەیكئەپ دابمەزرێنێت .

هەروەها بەپێی ڕاپۆڕتی فۆربس بڵاوكراوەتەوە كە بەهای بڕاندی (Fenty Beauty) بەتەنها دەگاتە 2.8 ملیار دۆلار .

هەروەها لە ماوەكانی ڕابردوو لە میدیا جیهانییەكان بڵاوكرایەوە, كە (رێهانا) كرێی مانگانەی كۆشكەكەی لە (بێڤرلی هێڵز)ی لۆس ئەنجلوس دەگاتە 80 هەزار دۆلار .

ئاسۆ كاكەیی

رێهانا بووە ملیاردێر
Top