لاوێكی كەشخە ئاشقی ئافرەتانی بە تەمەنە
July 30, 2021
رەنگا و ڕەنگ
جار هاردۆوێك، كوڕە گەنجێكی كەشخە و ڕێكە، سەیریی بیركردنەوەی ئەو كوڕە لەوەدایە كە ئاشقی ئافرەتانی بە تەمەن دەبێت، لە زۆربەی شوێنە گشتییەكاندا داوای خۆشەویستی و پەیوەندی لە ئافرەتانی بە تەمەن دەكات، وەك ئەوەی بە كچێكی ناسك و تازەپێگەیشتوو بێنە بەرچاوی. ئەو ئافرەتە ناوی (ئەلمیدا ئیریل)ـە، دوای ئەوەی كوڕێكی دەمرێت، لە كاتی ناشتنی كوڕەكەیدا چاوی بە گەنجێك دەكەوێت كە ناوی (جار هاردۆوێك)ـە،كوڕەكە داوای هاوسەرگیریی لێ دەكات وە ئەو خانمەش ڕازی دەبێت، ئافرەتەكە تەمەنی (71) ساڵە و كوڕەش (17) ساڵە، ئەوەی سەیرە كە ئەو كوڕە گەنجە پێشتر پەیوەندیی خۆشەویستی لەگەڵ ئافرەتێكی دیكەی (77) ساڵ هەبووە، بەڵام لەبەر ئەو هاوسەرە تازەیە، وازی لەوەی پێشووی هێناوە.
