دلۆڤان محەممەد لە چەندین یانە داواکراوە
دلۆڤان محەممەد لە چەندین یانە داواکراوە
یانەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق ھەمیشە چاویان لە یاریزانە ئەستێرەکانی کوردستانە بۆ گواستنەوەیان بۆ یانەکانیان و مۆرکردنی گرێبەست لەگەڵیان، دلۆڤان محەممەد یەکێک لە گۆڵپارێزە بەتواناکانی کوردستان و عێراقە، ئەمساڵ لەگەڵ یانەی تەلەبەی شاری بەغداد گرێبەستی ھەبووە کە پێشووتر لە ریزی یانەی زاخۆ بووە، بەر لەتەواوبوونی خولی نایابی یانەکانی عێراقی چەندین یانەی شارەکانی عێراقی داوای گرێبەستیان لێ کردوە بۆ وەرزی داھاتوو، لەم بارەشەوە دلۆڤان محەممەد گۆڵپارێزی کوردی ریزی یانەی تەلەبە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: یانەی تەلەبە یەکێکە لە یانە گەورەکانی عێراق، مێژوو و دەستکەوتی گەورەی تۆمارکردووە لە خولی عێراق لە ساڵانی پێشوو، وەکو گۆڵپارێزکی کورد زۆر ئاسودەم لەگەڵ ئەو یانەیە یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی تیپەکەم جێگای شانازییە بۆمن، لە بارەی ھەبوونی گرێبەستی تریش دلۆڤان گوتی: پێش دەگەر لە تەواو بوونی خولی عێراق یانەی تەلەبە داوای نوێ کردنەوەی گرێبەستی لێم کردووە، جگە لە تەلەبەش یانەیەکی جەماوەری گەورەی عێراق داوای گرێبەستی لێم کردوە جگە لە دوو گرێبەستی تریش لە یانەکانی بەشدار لە خولی نایابی عێراقی لە ریزەکانی پێشەوەی خولەکەن، بەڵام من چاوەڕێ دەکەم تاوەکو خولی نایابی یانەکانی عێراق تەواو دەبێت ئەوکات بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدەن لەسەر چارەنووسی وەرزی داھاتووم، لە بارەی یاری کردن لە بەغدادش وەکو یاریزانی کورد ناوبراو گوتیشی" ھیچ گرفتێکم نییە بە پێچەوانەوە زۆر رێز لەمن دەگرن و بە چاوی گەورەی وەرزشیی سەیرم دەکەن، لە بارەی یانەی زاخۆش کە کوڕی ئەو شارەیە گوتی: یانەی زاخۆ کە بەشداری لە خولی نایابی عێراق داوای یاری کردنیان لێم نەکردوە، لە بارەی یاری کردنیشی بۆ یانەکانی کوردستانیش گوتی: ئەگەر گرێبەستێک ھەبێت لە یانەیەکی کوردستان لەوانەیە رازی ببم و بگەرێمەوە کوردستان بۆ یاری کردن.
کارزان کانەبی
