بریتنی سپێرز پەیوەندییە ئاڵۆزەكەی لەگەڵ باوكی ئاشكرا دەكات
خانمە گۆرانیبێژی ئەمریكی بریتنی سپێرز لە دیمانەیەكدا تیشكی خستە پەیوەندیی لەگەڵ باوكی و، بە ناڕێك و ئاڵۆز وەسفی كرد، چونكە بەپێی قسەكانی، ناتوانێت بكەوێتە ژێر ركێفی باوكی.
بیریتنی ئەوەی ئاشكرا كرد كە باوكی بە هەموو شێوەیەك دەیەوێت دەست بخاتە نێو ژیانی كچەكەی و كۆنتڕۆڵی بكات، ئەویش هەرچۆنێك بێت، بەمە رازی نییە، چونكە باوكی نیازی ئازاردانی ئەوی هەیە.
ئەم وتانەی بریتنی لە بەردەم دادگای لۆس ئەنجلوس بەشیێوەی ئۆنڵاین هاتن و، لە میانەیدا بریتنی بەیاننامەیەكی دەربارەی زەوتكاریی باوكی دەركرد، كە دەیان ساڵی خایاندووە و، تێیدا رایگەیاند ئەم زەوتكارییە بووەتە هۆی ئەوەی كە دەست بەسەر هەموو لایەكی ژیانیدا بگرێت، داواشی لە دادوەر كرد كە كۆتایی پێ بهێنێت، چونكە وایكردووە كە لەلایەن جێمی سپێرزی باوكییەوە، وەك كۆیلە مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت.
لە درێژەی بەیاننامەكەدا برێتنی دەڵێ: بۆچی وام لێدەكرێت؟ بۆ رێگا بە باوكم دەدرێت دەست بە سەر هەموو وردەكارییەكانی ژیانمدا بگرێت، بە جۆرێك كە ئازارم بدات، هەست دەكەم من ناتوانم بە ئازادی هەناسە هەڵبمژم، یان گرنگی بە ژیانی تایبەتی خۆم بدەم، بە هۆی ئەم بارودۆخەوە.
لە كۆتایی بەیاننامەكەدا برێتنی دەڵێ: كاتی ئەوە هاتووە كە كارەكانی خۆم راپەڕێنم دوور لە كۆنتڕۆڵی هیچ كەسێك، چونكە كاتی زۆر زەحمەت و ناخۆشم بەسەر بردووە، لە ئالوودە بوون بە گرفتی دەروونی و، تەنانەت گشت بەڵگەنامەكانیان لێ سەندبووم و پارەشم نەبوو، بۆیە هەستم دەكرد لە زینداندام، بەڵام هەست دەكەم من ئێستا بەهێزترم و دەتوانم بەرگەی ناخۆشییەكان بگرم.
سەرچاوە:Gololy
