ئایتن عامر: ئەوە خۆشترین هاوینە
شەپۆلی گەرمای ئەم ساڵ زۆربەی وڵاتانی گرتووەتەوە، بەتایبەتی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و، تا راددەیەكیش بۆتە مایەی بێزاركردنی خەڵكی لە زۆربەی ئەو وڵاتانە، بەڵام خانمە ئەكتەری میسری (ئایتن عامر) رایەكی پێچەوانەی لە زۆربەی خەڵكی هەیە، ئایتن لە رێگای ئەكاوەنتی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەكی نوێی بڵاوكردەوە لە كاتی بەسەر بردنی پشووی هاوینەی، لە وێنەكەدا پارچەیەكی كێكی هەڵگرتووە و دەیخوات و، لەگەڵ وێنەكە نووسیوویەتی (رۆژێكی خۆشمان بەسەر برد، بە تامی رۆژانی رابردوو، فریسكا، راكت، ساندویچی پەنیر، میوەی بە تام و خۆش).
واپێدەچێت ئایتن دڵی بەم گەرمایە خۆشبێت، بۆیە لە كۆتایی پۆستەكەیدا نووسیبووی: سەرەڕای هەموو ئەمانە كورسییە تایبەتەكە و چەترەكەشمان لەگەڵ خۆمان بردبوو، بە راستی ئەمە ئەو هاوینەیە كە من خۆشم دەوێ.
سەرچاوە:Gololy
