سامسۆنگ هەردوو تابلێتی گالاکسیی S7 FE و A7 Lite دەخاتە روو
کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان دوو جۆریS7 FE و A7 Liteڕاگەیاند ، وەک نوێترین زیادکردنەکان بۆکۆمەڵەی تابلێتەکانی گالاکسی. S7 FE پێشکەش بە عاشقانی ئەو جۆرە لە تابلێتکە تایبەتمەندی نایاب پێشکەش دەکات، لەوانە شاشەیەکی گەورە کە لەگەڵ خۆشی و کاری داهێنەرانە و چەندین ئەرکدا گونجاوە. و ئەو کەسانەی بەدوای تابلێتی بچوکدا دەگەڕێن کە لە کاتی جووڵە وچوونە دەرەوەدا لەگەڵیان بێت دەتواننA7 Lite هەڵبژێرن وەک هەڵبژاردەی نموونەیی.
ونچوڵ چای جێگری سەرۆکی باڵا و سەرۆکیتیمی پلاندانانی تاقیکردنەوە لە بەشیکاری مۆبایلی پەیوەندی لە سامسۆنگ ڕایگەیاند: تێبینی گەشەی بەردەوامی خواست لەسەر تابلێتەکان دەکەین. جا چ بۆ خوێندنی ئۆنڵاین بێت، یان پەیوەندی کردن لەگەڵ هاوڕێیان، یان چێژ وەرگرتن لە چالاکی خۆشی کەسەکان بێت، ئەوا بەکارهێنەر بەدوای ئەو ئامێرانەدا دەگەڕێن کە لەگەڵ شێوازی ژیانی داهێنەرانە و پراکتیکی خۆیاندا دەگونجێت. بۆیە ئێمە پەرۆشین بۆ دابینکردنی تەکنەلۆژیای پێویست بۆ بەکارهێنەران، و بۆ یارمەتیدانیان لەوەرگرتنی زۆرترین سوود ڕۆژانە لە ئامێرەکانیان. هەر بۆیە ئێمەS7 FE و A7 Liteمان بە تایبەتمەندی سەرنجڕاکێشەوە ئامادە کردووە،کە تایبەت بۆ دابین کردنی پێداویستی ڕۆژانەی بەکاربەرەکان دیزاین کراوە".
تابلێتی Galaxy Tab S7 FEلە سامسۆنگەوە
ئەم ئامێرە پەرەی پێدراوە بۆڕەخساندنی ئەو تایبەتمەندیانەی کەکڕیاران حەزیانلێ هەیە بە نرخێکی گونجاو، ئەم ئامێرەجۆرە تایبەتمەندیەکی هەیە کەزۆرترین خواستی لەلایەن کڕیارەوە لەسەرە، ئەویش شاشەی گەورەی 12.4 ئینجیە ، ئەمەش وای کردووە کە نموونەیی بێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خۆشی و بەرهەمداری یو داهێنانبۆ ئاستی بەرزتر.
کاتێک کاتی کارکردنی ڕۆژانە دەبێت، دەتوانیت پشت بەS7 FE ببەستیت بۆیارمەتیدانت بۆزیادکردنی بەرهەمەکەت. و ئەم جۆرە پێنوسیS Pen لەخۆ دەگرێت بۆ ئەوەی بتوانیت زۆرترین سوود لەو شاشە گەورەیەو ئەو وزەیەی کە دابینی دەکات وەربگریت بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانت. لەگەڵ تایبەتمەندی Samsung Notes، دەتوانیت بە ئاسانی تێبینیە دەستنووسەکانی سەر شاشەکە بگۆڕیت بۆ دەقی چاپکراو. هەروەها دەتوانی تێبینیەکانت بەڕێکخراوی بە بەکارهێنانی هێمای خودکاری بپارێزیت, و گەڕانی هۆشمەندانە بۆ دۆزینەوەی تێبینیەکان کە پێویستت پێیەتی لە ساتێکدا, بەبێ گوێدانەئەوەی چاپ کراون یان دەستنووسن.
زیاتر لەوە، ئەگەرکارەکەت پێویست بکات کە چەندین تابیان ئەپ بکەیتەوە لەیەک کاتدا، نیگەران نابیت، چونکەS7 FE دەتوانێت بە ئاسانی چەند ئەرکێک ئەنجام بدات لەیەک کاتدا. و بە بەکارهێنانی تایبەتمەندی Multi-Active Windowدەتوانیت لەیەک کاتدا سێئەپ بکەیتەوە، واتە دەتوانیت گەڕانی تۆڕەکە بکەیت، تێبینی بنوسیت و ڤیدیۆ لێبدەیت، هەموو ئەمانە لەسەریەک شاشە. هەروەها دەتوانیت کۆمەڵەی ئەپە دڵخوازەکانت بکەیتەوە لەگەڵ Multi-Active Window، بە بەکارهێنانی تایبەتمەندیەکی تر بەناوی PairApp .
و ئەو بەکارهێنەرانەی بەدوایڕێگای تردا دەگەڕێن بۆ زیادکردنی بەرهەمەکەیان دەتواننS7 FE هەڵبژێرن، چونکە هەموو ئەو شتانەی پێویستیانە بۆیان دابین دەکات. و بە بەکارهێنانی تایبەتمەندی Samsung DeX و تەختەکلیلی Book Cover، دەتوانیت پشت بە تابلێتەکەت ببەستیت بە تەواوەتی وەک لاپتۆپ، وگۆڕینی ڕووکاری بەکارهێنەر
جگە لە بەکارهێنانی مێتاڵی جوان و مۆدێرن لە بەرهەمەکانیTab S7 ، S7 FE بە چوار ڕەنگی گەورە دێت ، کەدەتوانن هەر کام لەو ڕەنگانە هەڵبژێرن کە لەگەڵ شێوازی کەسیی خۆتاندا دەگونجێت، وەک: ڕەش ، زیویی ، سەوز و پەمەیی ، و هەموویان بە تۆنی ماتن. و بە سەیرکردنی شاشە گەورەکەی ، دەبینین ئەم ئامێرە دیزاینێکی باریک و کێشی کەمی هەیە، بە پاترییەکی بەهێزەوە کەیارمەتیت دەدات بە ئاسانی فایلەکان بکەیتەوەو کار بکەیت بەبێ هیچ فشارێک ، تا ئەو کاتەی دەرەچەیەکی نزیک دەدۆزیتەوە بۆبارگاویکردنەوەی .
تابلێتیA7 Lite لەسامسۆنگەوە
ئەم ئامێرە هاوڕێیەکی هەمیشەییەلەکاتی ڕۆیشتن وچوونە دەرەوە و بۆیاریکردن بە نرخێکی گونجاو. لەسەر بنەمای شاشەی 8.7 ئینج لەناو بەرگێکی مێتاڵی بەهێز و کەشخە، ئامێرەکە قەبارەی بچوکە و هەڵگرتنی ئاسانە. لەگەڵ لێواری باریکی دەوری شاشەکە و بڵندگۆی دووانەی بەهێزی Dolby Atmos تیایدا، هەست دەکەیت زیاتر لەگەڵ چیرۆکەکانی ناو فیلم و بەرنامەکان و یاریکردنی یارییە دڵخوازەکانت تێکەڵ دەبێت.
لەگەڵ بیرگەی ناوەکیکە دەگاتە 64گێگابایت و بە بەکارهێنانی MicroSD تا 1 تێرابایت توانای زیادکردنی هەیە، توانایەکی زۆری هەیە بۆهەڵگرتنی هەموو شتە دڵخوازەکانت،و چارەسەرکەری هەشت-ناوکی یارمەتی نەرمی و خێرایی کارکردنی دەدات. و بە پاترییەکی درێژخایەن وبارگاویکردنەوەی خێرای15وات و ستانداردیتۆڕی LTE 4G ی ئارەزوومەندانە ،A7 Liteبە ئامێرێکی زۆر باش دادەنرێت بۆ سەیرکردنیبەرنامە ویارییە نوێیەکانلەکاتی ڕۆیشتنە دەرەوە و جوڵەدا، بە بەرگێکی ئاسنی خۆڕاگر و چوارچێوەیەکی خۆڵەمێشی و زیوی باریکەوە.
کاتێک تۆ هەریەکێک لەتابلێتی S7 FE یان A7 Lite دەکڕیت،ئەوا دەستگەیشتنێکی بێسنوورت دەست دەکەوێت بۆ خزمەتگوزاری Samsung TV Plus بێبەرامبەر . دەتوانیت زۆرترین سوود لە تابلێتە نوێکەت وەربگریت بە پەخشکردنی زیاتر لە 160 کەناڵ بە لەخۆگرتنی بەرنامە دڵخوازەکانت و فیلمەکانت و زیاتر. بەکارهێنەرانی گالاکسی دەتوانن دەستیان بگات بەکۆپیەکی ئەزموونی بێبەرامبەری YouTube Premium ،، کە کاتێکی زۆری خۆشیت پێدەدات بەبێ پیشاندانی ڕیکلامەکان.
بەرهەمەکانی S7 FEو A7 Lite بەئاسانی لەگەڵ سیستەمی ئامێرەکانی گالاکسی کاردەکەن، لە مۆبایلەکەتیان بیستۆکەکانت. دەتوانیت پەیوەندیو نامە بنێریت و وەرگریت لەڕێگەی هەژماری سامسۆنگەوە لەسەر تابلێتەکەت، تەنانەت کاتێک مۆبایلەکەت لە تۆوە دوور بێت. هەروەها دەتوانیت بەئاسانی دەقیان وێنەکان کۆپی بکەیت لە نێوان ئامێرە پەیوەستکراوەکان، هەروەها چێژ لە گواستنەوەی ئاسان وەرگریت لە گەڕان لە تەلەفۆنەکەتبۆ S7 FE و شاشەی A7 Lite لەسەر تۆڕی سامسۆنگ بۆ ئینتەرنێت .
ئەگەر گوێ لە مۆسیقا دەگریتیان سەیری ڤیدیۆیەک دەکەیت لەسەر هەریەکێک لەم ئامێرانە، و پێویستە تەلەفۆنێک بکەیت لە مۆبایلەهۆشمەندەکەت،بیستۆکی بێتەلی Galaxy Budsیارمەتیت دەدات بەخودکاری بگوازیتەوە بۆ ئامێرەکەی ترت.
