دۆزینەوەی شارێكی ژێر ئاوكەوتوو لە دوبەی

دۆزینەوەی شارێكی ژێر ئاوكەوتوو لە دوبەی

وڵاتان هەمیشە پڕۆژەی جیاواز جێبەجێ دەكەن بۆ ڕاكێشانی سەرنجی گەشتیاران و درووستكردنی شوێنێك بەشێوەیەكی جیاواز و نامۆ تا لە ڕێیەوە ناوی لە نێو وڵاتانی جیهاندا ڕەنگ بداتەوە .

لە ئێستادا گەورەترین و بەرفراوانترین شوێنی مەلە كردن لە دوبەی كرایەوە, ئەم شوێنە لە شێوەی شارێكی نوقمبوو درووستكراوەو گەشتیاران دەتوانن بگەنە قوڵاییەك كە ئۆتۆمبێڵ و چەندین كەرەستەی ناوماڵ لەژێر ئاودا ببینن .

(دیپ دایڤ دوبەی) ناوی ئەم شوێنەیە كە بە قووڵترین مەلەوانگە لە جیهاندا هەژمار دەكرێت لە بەپێی ڕاپۆرتی "ئاژانسی ڕاگەیاندنی ئیمارات", هەروەها ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە كە مەلەوانگەكە بریتییە لە شارێكی ژێر ئاو كەوتوو و سەرجەم ئەوانەی كە مەلەی ژێر دەریایی دەكەن دەتوانن لەم شوێنەدا بە شێوازی مەلەی سەربەست یاخود بە ئامێرو كەرەستەی تایبەتی مەلەكردن بچنە قوڵایی ئەم مەوانگەیەو شوێنەكە بدۆزنەوە, هەروەها ئەم سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو كە تیمی تایبەت هەیە بۆ ئەو كەسانەی كە شارەزاییان نییە لەم بوارەداو كەسانی پسپۆر هەن كە یارمەتیدەریان دەبن بۆ ئەنجامدانی سەركێشییە .

بەپێی كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان ئەم مەلەوانگەیە قوڵاییەكەی دەگاتە 60 مەتر كە بەمەش ژمارەی پێوانەیی نوێی تۆماركردو بە جیاوازی 15 مەتر توانی بەپێش (Deep Spot) بكەوێت كە ساڵی 2020 بە قوڵترین مەلەوانگەی جیهان هەژمار دەكرا .

ئاسۆ كاكەیی

Top