خوێندنەوەو ناساندن بۆ كتێبی (بەرەو خۆر) سازكرا

خوێندنەوەو ناساندن بۆ كتێبی (بەرەو خۆر) سازكرا

بەسەرپەرشتی دەزگای ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان, مەراسیمی خوێندنەوەو ناساندنی كتێبی (بەرەو خۆر) بەڕێوەچوو .

لەم ڕێوڕەسمەدا كە ژمارەیەك كەسایەتی حزبی و حكومی تێیدا ئامادەبوون, خوێندنەوەو ناساندن بۆ كتێبی بەرەو خۆر كرا, كتێبی (بەرەو خۆر)كە باس لە ڕووداوەكانی ساڵانی دوای 1975 تاوەكو 16ی ئۆكتۆبەر دەكات, دیكۆمێنتاری ڕووداوەكانی ناوچەكانی كەركوك و سلێمانیەو باس لە قارەمانییەتی هێزەكانی پێشمەرگەی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات .

ئەم كتێبە لە نووسینی (فازڵ ڕەئوف)ی نووسەر و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵانە, نووسەر یەكێك بووە لەو پێشمەرگانەی كە ڕۆڵی دیاری لە شۆڕشی شارو شاخدا هەبووە, كتێبی (بەرەو خۆر) بریتییە لەبیرەوەری و یاداشتنامەو ئەزموونی نوسەرە لە سەردەمی شۆڕش و نیشاندانی هەموو ڕووداوەكانی مێژوو .

ئاسۆ كاكەیی

خوێندنەوەو ناساندن بۆ كتێبی (بەرەو خۆر) سازكرا
خوێندنەوەو ناساندن بۆ كتێبی (بەرەو خۆر) سازكرا
خوێندنەوەو ناساندن بۆ كتێبی (بەرەو خۆر) سازكرا
Top