هونەرمەند وریا ئەحمەد پارچە موزیكێكی نوێ بڵاودەكاتەوە

هونەرمەند وریا ئەحمەد پارچە موزیكێكی نوێ بڵاودەكاتەوە

ئاوازدانەرو ژەنیاری دیاری كورد(وریا ئەحمەد) پارچەیەكی نوێی موزیكی بڵاودەكاتەوە .

لەم بارەیەوە هونەرمەند ووریا ئەحمەد وێنەیەكی نوێی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوكردەوە كە لە نێو ستۆدیۆیەو سەرقاڵی كارەكانی تۆماركردنی بەرهەمە نوێیەكەیەتی .

هەروەها ئەم هونەرمەندە ئاماژەی بەوەداوە كە ئەم بەرهەمە موزیكییە بەناونیشانی (زامەكان) دەبێت و بەهاوبەشی تیپی موزیكی(زیروبەم) بەرهەمدێت, هەروەها لەلایەن ئەندازیاری دەنگ (ئاكۆ عومەر) كاری تۆماركردنی ئەنجامدراوە .

هونەرمەند (وریا ئەحمەد) جگە لەوەی كە خۆی ئاوازەكەی ئامادەكردووە بە ئامێری عود تێیدا بەشدارە, هەروەها (دڵدار ووریا ئەحمەد) بە ئامێری پیانۆ و هونەرمەند(د. دەروون سەعید شێخ لەتیف) بە ئامێری كەمانچە .

ئاسۆ كاكەیی

هونەرمەند وریا ئەحمەد پارچە موزیكێكی نوێ بڵاودەكاتەوە
Top