نوێترین دەركەوتنی مۆنیكا بێلوچی لەگەڵ كچەكەیدا

نوێترین دەركەوتنی مۆنیكا بێلوچی لەگەڵ كچەكەیدا

خانمە ئەستێرەی هۆڵیوود (مۆنیكا بێلوچی) چەند وێنەیەكی نوێی خۆی و كچەكەی كەوتە سەر بەرگی گۆڤاری "ڤۆگ"ی ئیتاڵی .

دوای بڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەكی مۆنیكا بێلوچی تەمەن 56 ساڵ و (دیڤا كاسڵ)ی كچی تەمەن 16 ساڵ بە زوومی كامێراكانی گۆڤاری "ڤۆگ"ی ئیتاڵی, لە ئێستادا بەشێكی زۆری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كەوتوونەتە باسی و جوانی ئەم دایك و كچەو ستایڵی جیاوازیان .

هەروەكو لە وێنەكاندا دەردەكەوێت كە مۆنیكا و دیڤا بە جلی ڕەشەوە دەركەوتوون كە لەلایەن(دوڵچی گابان) دیزاین كراوە, هەروەها مۆنیكا بێلوچی لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەكان دەڵێت: سوپاس بۆ ئەم ساتە جوانانە كە پڕە لە هەست و سۆز .

ئاسۆ كاكەیی

نوێترین دەركەوتنی مۆنیكا بێلوچی لەگەڵ كچەكەیدا
Top