حەوتەمین فیستیڤاڵی هەولێری نێودەوڵەتی بۆ شانۆ ڕاگەیەندرا

حەوتەمین فیستیڤاڵی هەولێری نێودەوڵەتی بۆ شانۆ ڕاگەیەندرا

بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەرو بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی هەولێر, حەوتەمین فیستیڤاڵی هەولێری نێودەوڵەتی بۆ شانۆ بەڕێوە دەچێت .

بڕیارە ئەم فیستیڤاڵە لە ڕۆژانی 17 تاوەكو 21ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ سازبكرێت .

هەروەها بەپێی ڕاگەیەندراوی (لقی هەولێری سەندیكای هونەرمەندان) لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك هاتووە كە ئیدارەی فێستیڤاڵەكە ئەم مەرجانەی بۆ بەشداربووان دیاریكردووە .

١- هیچ بەرهەمێک نابێت لە 40 خولەک کەمتر بێت و لە 120 خولەک زیاتر بێت

٢-ژمارەی بەشدار بووان لە 10 کەس زیاتر نەبێت

٣-هاتووچۆی ناو هەولێر و نووستن و خواردن لە ئە ستۆی فیستیڤالە

٤- گواستنەوەو هێنانی دیکۆر لە ئەستۆی بەشداربووانە

٥- شانۆگەریەکان دەبێ بەرهەمی ساڵانی 2020 و2021 بن

٦- دوا مۆلەت بۆ پێشکەشکردنی بەرهەمەکان کە مەرجە بەنووسراوی فەرمی بێت 1/ 9 /2021

ئاسۆ كاكەیی

Top