بۆ یەكەمجار لەشاری هەولێر

بۆ یەكەمجار لەشاری هەولێر

بۆ یەكەم جار لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان, پڕۆژەیەكی جیاواز لە شاری هەولێر دەكرێتەوە .

دوو كچی كورد لە بەرنامەیاندایە (drive in cinema) لە شاری هەولێر دابنێن, كە ئەمەش بریتییە لە سینەمایەك بۆ ئەو كەسانەی كە ئارەزووی بینینی فیلمی سینەمایی دەكەن لە نێو ئۆتۆمبێڵەكانیانەوە .

خاوەنی ئەم بیرۆكەیە كە دوو كچی كوردن, لەبارەی پڕۆژەكەیانەوە ڕایانگەیاند لە ئێستادا سینەمای لەم جۆرە گرنگە بەتایبەت لە سەردەمی پەتایەكی مەترسیدار وەكو كۆرۆنا بۆیە ئەم سینەمایە كە لە شوێنێكی كراوەیە بینەر دەتوانێ هەر لە ناو ئۆتۆمبێڵەكەیەوە بینەری فیلمەكەی بێت و لە ڕێی ڕادیۆنی نێو ئۆتۆمبێڵەكەیەوە گوێبیستی دەنگی فیلمەكە بێت .

هەروەها لەبارەی جۆرو كوالیتی كارەكەوە, یەكێك لەم كچانە ڕایگەیاند كە قەبارەی شاشەی ئەم سینەمایە 7مەتر بە 3,5 مەتر دەبێت و لە ئێستادا وەكو هەنگاوی یەكەمی كارەكەیان پرۆجەكتۆری جۆری "سۆنی" بەكاردەهێنن, هەروەها گووتیان كە لە داهاتوودا پرۆجەكتۆرەكە دەگۆڕن بۆ جۆری "باركۆ" كە ئەمەش گونجاوە بۆ ئەم جۆرە سینەمایەو لە سەرانسەری جیهان لەم پڕۆژانە بەكاری دەهێنن .

سەبارەت بە جۆری فیلمەكان..بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە كۆتایی هەموو هەفتەیەك فیلم نمایش دەكەن و جۆری فیلمەكان بریتین لە كلاسێك و فیلمی ساڵانی دووهەزار, هەروەها لە بەرنامەیاندایە كە لە داهاتوودا فیلمی كوردی كۆن نمایش بكەن .

ئاسۆ كاكەیی

بۆ یەكەمجار لەشاری هەولێر
Top