سەنا بەرزنجی ئاهەنگی سەركەوتن دەگێڕێت

سەنا بەرزنجی ئاهەنگی سەركەوتن دەگێڕێت

كچە گۆرانیبێژی كورد(سەنا بەرزنجی) لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام ئاهەنگی سەركەوتن دەگێڕێت و كورتە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە كە بەشێك لە گۆرانییە نوێیەكەی دەڵێتەوە, هەروەها سەنا دڵخۆشی خۆی دەربڕی كە بەرهەمی یەڵدا بینەرێكی زۆری هەبووە .

چوار ڕۆژ بەسەر بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆ كلیپی(یەڵدا)  تێپەڕی و ھێشتا لە ترێندینگی یوتیوب یەکەمینە, بەم بۆنەیەوە سەنا بەرزنجی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام نووسیویەتی: چوار ڕۆژ لە بڵاو بونەوەی بەرھەمی یەڵدا دەروات و ھێشتا لە ترێندینگی یوتیوب یەکەمین..ئەمە سەرکەوتنێکی گەورەیە بو من..خۆشحاڵم کە ھەوادارانی ڕاستەقینەم ھەیەو ھەمو کات لە پشتی منن شانازین بۆ من..ھیوادام کە بەرھەمی یەڵدا بە دڵی ئێوە بوبێت .

ئاسۆ كاكەیی

سەنا بەرزنجی ئاهەنگی سەركەوتن دەگێڕێت
Top