بەوێنە..دیلان هونەر لە دوو تەمەنی جیاوازدا
گۆرانیبێژی كورد(دیلان هونەر) دوو وێنەی خۆی بڵاوكردەوە .
دیلان هونەر لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام, دوو وێنەی خۆی بڵاوكردەوە كە تێیدا لە دوو تەمەنی جیاوازدایە, هەروەها دیلان لەسەر وێنەكە نوسیویەتی: جیاوازی ئەم دوو وێنەیە 27 ساڵە..چ بێ ڕەحمە كات .
دیلان هونەر كە خاوەنی ژمارەیەك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە بەرهەمەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بینەرێكی زۆری هەیە, دوایین بەرهەمی بریتی بوو لە گۆرانی (تا ئەبەد) كە مانگی ڕابردوو بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاویكردەوە .
ئاسۆ كاكەیی
