كومان و زۆله بایرن جێ ده‌هێلن
كومان و زۆله بایرن جێ ده‌هێلن
رۆژنامه‌ى بێلدی ئه‌ڵمانى له له هه‌ولێكى چاوه‌ڕوان نه‌كراودا ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه كه‌وا یانه‌ى بایرن میونخ پشت راستى كردۆته‌وه و ئاماده‌یه له ئێستادا هه‌ردوو یاریزانى یانه‌كه‌ى كومانى فه‌ره‌نسى و نیكۆلاس زۆلهى یاریزانانى یانه‌كه‌ى بفرۆشێت، یانه‌ى لیڤهرپوولى ئینگلیزی ئاماده‌یه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كومان مۆربكات و زیاتر له 50ملیۆن یۆرۆى بۆ داناوه كاره‌كانى گفت‌و گۆ له‌سه‌ر ئه‌و یاریزانه له دواى ته‌واوبوونى یارییه‌كانى یۆرۆ ده‌ست پێ ده‌كات، وه رۆیشتنى نیكۆلاس زۆلهشى له دواى یارییه‌كانى یۆرۆ راگه‌یاندووه، به‌ڵام پێشبینى ده‌كرێ كه له‌م هاوینه ده‌ستبه‌ردارى زۆله نه‌بێت چونكه گرێبهستكهى له ساڵى 2022 به كۆتایی دێت به خۆرایی، به‌ڵام میونخ ره‌تى كردۆته‌وه له هاوینى داهاتوو به‌بێ به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌ردارى زۆرله بێت.
كارزان كانه‌بی
