بە ڤیدیۆ..لەناوبردنی ژمارەیەك ئۆتۆمبێڵ لە فلپین

بە ڤیدیۆ..لەناوبردنی ژمارەیەك ئۆتۆمبێڵ لە فلپین

لە هەموو جیهان كاتێك كەلوپەلێك دەچێتە ناو خاكی وڵاتێكەوە پێویستە لە خاڵە سنوورییەكان گومرك بكرێت و ئەو بڕە پارەیە وەكو باج بدرێت لە بەرامبەر هێنانە ژوورەوەو تەواو كردنی مامەڵە یاساییەكەی .

بەڵام وڵاتان شێوازی جیاوازیان هەیە بۆ لەناوبردنی كەلوپەلە قەدەغەكراوەكان و نایاساییەكان .

دەسەڵاتدارانی فلپین توانیان دەستبەسەر ژمارەیەك ئۆتۆمبێڵ بگرن كە بەشێوەیەكی قاچاخ هێندرابوونەوە ناو سنووری ئەو وڵاتەوە, لەنێوان ساڵانی 2018 و 2020 ژمارەیەك ئۆتۆمبێڵی گرانبەها بە شێوەیەكی قاچاخ دەچێتە نێو سنووری فلپین, بەڵام دوای دەستبەسەر داگرتیان لەلایەن حكومەتی وڵاتەكەوە بەم شێوەیە لەناو دەبرێن .

بەپێی ڕاپۆرتی (بی بی سی) هاتووە كە 21 ئۆتۆمبیڵی گرانبەهای قاچاخ لە (فلپین) تێكشكان و لە نێویاندا ( مەكلێرن, بنتڵی,پۆرش,مارسیدس) هەبووە, هەروەها بەپێی ئەم سەرچاوەیە هاتووە كە تێكڕای نرخی تۆتۆمبێڵە لەناوبراوەكان گەیشتووەتە 1,2 ملیۆن دۆلار .

ئاسۆ كاكەیی

Top