برەیندن فرەیزەر بەو شێوەیەی كە ناناسرێتەوە

برەیندن فرەیزەر بەو شێوەیەی كە ناناسرێتەوە

ئەو كەسەی كە ڕۆڵی "تارزان"ی بەرجەستە كرد لە فیلمی(georg of the jungle) و سێ بەشی فیلمی (the mummy) بەشێوەیەكی تەواو جیاواز دەركەوتەوە .

(برەیندن  فرەیزەر)ی تەمەن 52 ساڵ لە كاتی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی سینەمایی(tribeca) لە نیویۆرك ئامادەی نمایشی یەكەمی فیلمی(no sudden moves) بوو, بەڵام ئەوەی كە بووە جێی باس لە میدیا و ڕۆژنامەكان, برەیندن فرەیزەر پێچەوانەی چەند ساڵی ڕابردووی كە لەشێكی ڕێكی هەبوو ئێستا كێشی زیادی كردووە .

شایەنی باسە..لە سەرەتای ئەمساڵ دەنگۆیەك هەبوو كە (برەیندن فرەیزەر) بەشداری لە فیلمێكی نوێ دەكات كە (The Whale) ناونیشانەكەیەتی, چیرۆكی ئەم فیلمە باس لە كەسێك دەكات بەناوی چارلی كە كەسێكی قەڵەو و كێشێكی زۆری هەیە, لە ڕابردوودا چارلی بەهۆی خۆشەویستەكەیەوە خێزانەكەی بەجێدەهێڵێت بەڵام دوای لەدەستدانی تووشی خەمۆكی دەبێت و گرنگی بەخۆی نادات بەتایبەت لەڕووی بەرنامەی ژەمە خواردنەكانیەوە كە بەم هۆیەوە كێشی زیاد دەكات و خۆی لە كۆمەڵگا دوور دەخاتەوە, بەڵام لە دواییدا چارلی هەوڵی بەدەستهێنانەوەی كچە 17 ساڵانەكەی دەدات كە ماوەیەكە لێی دووركەوتووەتەوە .

 

ئاسۆ كاكەیی

برەیندن فرەیزەر بەو شێوەیەی كە ناناسرێتەوە
Top