وێڵ سمیس یەكەم كتێبی خۆی بڵاودەكاتەوە
ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود (وێڵ سمیس) یەكەم كتێبی خۆی بڵاودەكاتەوە .
لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا پاڵەوانی فیلمی(Bright) یەكەم كتێبی خۆی بەناوی(Will) ڕاگەیاند, كە بڕیارە لە 9ی نۆڤەمبەری ئەمساڵ بڵاوبكرێتەوە .
ناوەڕۆكی كتێبی "وێڵ" باس لە تەمەنی منداڵی وێڵ سمیس دەكات, ئینجا چیرۆكەكە دەچێتەوە بۆ سەرەتای كارەكانی كە بریتییە لە چەند ڕۆڵێكی بچووك لە كاری نواندن و فیلم و شانۆ تا دەگاتە ناسینی وەك ئەستێرەیەكی جیهانی .
وێنەی بەرگی ئەم كتێبە بە جۆرێك درووستكراوە كە سەرەتا دیزاینەرەكە وێنەی منداڵی (وێڵ سمیس)ی كێشا ئینجا وێنەیەكی دیكەی لە تەمەنێكی گەورەتر, بەو شێوەیە چەند وێنەیەكی لەسەر یەكتر كێشا تا گەیشتە كۆتا وێنەی كە شێوەی ئێستایەتی, كە ئەمەش بەمانای پێشكەوتنی مرۆڤ دێت لەكاتی گەورەبوونیدا لەپاڵ گەورەبوونی خەونەكانی .
ئاسۆ كاكەیی
