ئەپڵیکەیشنی"شاهد VIP" بۆ بەکارهێنەرانی سامسۆنگ لەسەر کۆنترۆڵەکانی تەلەفزیۆنە هۆشمەندەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا
لەچوارچێوەی هەماهەنگی ستراتیژی نێوان "شاهد VIP" وکۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان وە بۆ ئاسانکاری گەیشتنی کڕیارانی سامسۆنگ بە ناوەڕۆکی جۆری لە ئەپڵیکەیشنی "شاهد VIP" لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا، کۆنتڕۆڵی نوێی ڕاگەیاند کە دوگمەی تایبەت بە "شاهد VIP" هەیە لەگەڵ هەموو تەلەفزیۆنە هۆشمەندەکان و نوێکانی سامسۆنگ کە ئەمساڵ دروستیان کردووە، ، ئەمەش رێگە بە هەڵگرانی دەدات تا بە یەک کرتە بە ناوەڕۆکی "شاهد VIP" بگەن.
لەگەڵ ئەوەدا سامسۆنگ بووە یەکەم دابینکاری تەلەفزیۆن کە ئەپڵیکەیشنی "شاهد VIP" یەکبخات لەگەڵ تەلەفزیۆنەکانی. ئەم هەنگاوەش لەچوارچێوەی پابەندبوونی ئەپڵیکەیشنی "شاهد VIP" بە بەردەوامی لەگەڵ سامسۆنگ دا دێت بۆ دابینکردنی باشترین ناوەڕۆکی کواڵیتی و ئەزموونی تەماشاکردن بۆ کڕیار و بینەرانیان لەهەموو شوێنێک. ئەمە جگە لەوەی کە یەکەمجارە تەلەفزیۆنە هۆشمەندەکانی سامسۆنگ دوگمەی تایبەت لەسەر کۆنترۆڵەکانیان پێشکەش بکات کە هێمای سەکۆیەکەکی لەسەربێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا، ئەم هەنگاوە زیادەیەکی بە کوالیتی پێشکەش بە بەکارهێنەرانی تەلەفزیۆنەکانی سامسۆنگ دەکات تا ئەزموونی خۆشگوزەرانی ناوماڵ لە هەموو ئاستەکاندا دەوڵەمەند بکات ، لەهەمان کات دا تایبەتمەندی زیاتر پێشکەش بە بەشداربووانی "شاهد VIP" دەکات ، لەگەڵ ئاسانکاری بۆ گەیشتن بە ناوەڕۆکی بە کوالێتی "شاهد" بە خێرایی و بە سادەیی .
"شاهد VIP" لە ناو دەستتدایە.. ئۆفەرێکی تایبەت لە تەلەفزیۆنە نوێیەکانی سامسۆنگ
لە ماوەی یەکەمی ڕاگەیاندنی کۆنترۆڵەکان کە دوگمەی "شاهد VIP" لە خۆ دەگرێت ، تەلەفزیۆنە نوێیەکانی سامسۆنگ ئۆفەرێکی تایبەتی بەشداریکردنی بێبەرامبەر لە "شاهد VIP" پێشکەش بە بەکارهێنەرانی دەکەن ، بۆ ماوەی 3 مانگ تا 12 مانگ بەبێ هیچ تێچوونێکی زیادە، ئەمەش بە پێی جۆر و مۆدێلی تەلەفزیۆنەکە ، هەروەها بە پێی ئەو شوێنەی کە تەلەفزیۆنەکەی تێدا دەکڕدرێت ،بە بوونی ئەو مۆدێلانە لە ناوەندەکانی فرۆشتندا .
سام بارنێت، بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە گروپی " MBC" ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ هەوڵەکانی دوو هێمای بازرگانی پێشەنگ لە بواری خۆشگوزەرانی دوو هێندە دەبێت ،بۆ ئەوەی ئەزموونی پێشکەوتوو لە تەماشاکردن لە ناوچەکە بۆ بینەرەکانیان دابین بکەن. ئەمە یەکەمجارە سامسۆنگ دوگمەیەک لەسەر کۆنترۆڵەکانی دابین بکات بۆ سەکۆیەکی ڤیدیۆی لەسەر خواست لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا، ئەمەش دەبێتە گەیشتنی ئاسانتر و سادەتر بە "شاهد VIP" لەمساڵدا، هاوبەشی ئەم دواییەمان لەگەڵ سامسۆنگ یارمەتیمان دەدات بۆ پێکانی ئامانجەکەمان لە فراوانکردنی مەودای گەیشتن بە "شاهد VIP" بۆ بەکارهێنەرانی هەرێمی و جیهانی".
سۆنگوان میۆنگ سەرۆکی کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا ڕایگەیاند: ئێمە خۆشحاڵین بە هاوبەشی لەگەڵ یەکەمین سەکۆی پەخشی عەرەبی لە ناوچەکەدا و ناوەندی ناوەڕۆکی عەرەبی پێشەنگ لە جیهاندا بۆ خزمەتگوزاری ڤیدیۆی لەسەر خواست". ئەوەشی ڕاگەیاند: "دوای پێشەنگیمان لە بازاڕی جیهانی تەلەفزیۆن بۆ ماوەی 15 ساڵی یەک لەدوای یەک ، داهێنانەکانمان بەردەوام دەبێت لە خستنە پێشی بەکارهێنەرانی سامسۆنگ بە دابینکردنی باشترین ئەزموون کە گرنگی بە کڕیارەکانمان و بایەخ بە پێداویستیەکانیان دەدات بە گوێرەی شوێنی نیشتەجێبوونیان لە جیهاندا, هەروەها، هاوبەشیمان لەگەڵ "شاهد VIP" کتێبخانەیەکی گەورەی ناوەڕۆک بۆ بەکارهێنەرانمان دابین دەکات گونجاو بۆ هەموو جۆرە خواستێک".
شایانی باسە "شاهد VIP"سەکۆی پێشەنگی ڤیدیۆیە لەسەر خواست بە سیستەمی بەشداریکردن لەژێر چەتری "گرووپی MBC" کە پێشەنگی سەکۆی پەخشی بابەتی عەرەبییە لە جیهان و ناوەندی بەرهەمە ڕەسەنەکانی عەرەبە بە کواڵێتی نێودەوڵەتی ، وەک " زنجیرە ڕەسەنەکانی شاهد" و "یەکەمین شۆکانی شاهد" و کۆمەڵەیەکی فراوان لە فیلم و هەروەها پەخشێکی ڕاستەوخۆی چەندین کەناڵی تەلەفزیۆنی عەرەبی و جیهانی کە زۆرترین بینەریان هەیە. سامسۆنگ پێشەنگی جیهانیە لە پیشەسازیی دروستکردنی تەلەفزیۆن، بە تایبەتی کە دێتە سەر زیادکردنی بڵاوبوونەوەی ئەپڵیکەیشنە هۆشمەندەکان لە نێو کۆمەڵگەکان. سامسۆنگ بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی دەرفەت بۆ کڕیارەکانی بۆ هەڵبژاردنی ئامێر و خزمەتگوزاریەکان کە پێویستیەکانیان بۆ دابین دەکات، و ئەو ئۆفەرانە پێشکەش بکات کە لەگەڵ خواستیان دەگونجێت.
