سوود و زیانەكانی دواخستنی ژەمی دووەمی ڤاكسینی كۆڤید

سوود و زیانەكانی دواخستنی ژەمی دووەمی ڤاكسینی كۆڤید

  بەگشتی ژەمی یەكەمی ڤاكسینی كۆڤید هانی سستمی بەرگریی لەش دەدات بۆ پەیداكردنی بەرگریی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كەچی ژەمی دووەم ئەم كاردانەوەیە بەهێز دەكات بۆیەپێی دەووترێت ژەمی بەهێزكار Booster dose، ماوەی نێوان دوو ژەمەكەی زۆربەی جۆرەكانی ڤاكسینی كۆڤید 3-4 هەفتەیە، بەڵام بۆ هەندێك جۆری ڤاكسین دواخستنی كاتی ژەمی دووەم هاندەر دەبێت بۆ زیاتر بەهێزكردنی كاردانەوەی سستمی بەرگریی لەش، هەر لەبەر ئەمەش بوو كە بەریتانیا لە 30 كانوونی یەكەمی ساڵی 2020 ماوەی نێوان ژەمی یەكەم و دووەمی ڤاكسینی بۆ ماوەی 12 هەفتە درێژكردەوە. لە ئەنجانی لێكۆڵینەوەك لەسەر ڤاكسینی پفایزەر بایۆتنیكدا دەركەوتووە كە ئەو بەساڵاچووانەی ژەمی دووەمی ڤاكسینیان بۆ 11-12 هەفتە دواكەوتبوو خاوەن ئاستێكی بەرزتری ماددە دژەتەنەكان Antibodies بوون بە بەراورد لەگەڵ ئەو كەسانەی كە ژەمی دووەمیان پاش 3 هەفتە وەرگرتبوو. هەروەها لە لێكۆڵینەوەكەدا هاتووە كە دواخستنی ژەمی دووەمی ڤاكسینی كۆڤید لە كەسانی تەمەن 80 ساڵی و گەورەتردا هاندانی خانەكانی تی T-cells ی سستمی بەرگریی لەش بۆ دروستكردنی ماددە دژەتەنەكان بۆ 3 هێندە زیاتر دەكات.

Top