سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29/9/2020، مه‌سرور بارزانى، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت: "بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک سەڵاح کوێخا، سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیانم بیست، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم".
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌دات: "خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت".
باس‌نیوز
