ژووری ئۆپەراسیۆنی هەولێر داوادەکات نوێژی جەژنی قوربان ئەنجامنەدرێت
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر داوادەکات بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و پاراستنی تەندروستیی شارەکە و سه‌لامه‌تیی خزم و کەسوکار، خۆیان بەدووربگرن لە سه‌ردان و هاتووچۆکردن و به‌ریه‌ككه‌وتن و هەموو جۆرە گردبوونەوە و قه‌ره‌باڵغییەک.
هەروەها رێگە بەم مەراسیمانەش نادرێت: مەراسیمی سەر قەبران، دانانی پرسە لە (هۆڵ، ماڵ، لەژێر خێوەت) لە گەڕەک و شوێنە گشتییەکان، هۆڵه‌كانی ئاهه‌نگگێران، هۆڵه‌كانی بووك گواستنه‌وه، یانه‌ی شه‌وانه، نێرگه‌له‌كێشان، هۆڵ و سه‌نته‌ره‌كانی له‌شجوانی، هۆڵه‌كانی وه‌رزشی، مه‌له‌وانگه، ئاهه‌نگی شه‌وانه، یانه‌كانی مه‌ی خواردنه‌وه (باڕ)، گه‌رماو (حه‌مام) و سه‌نته‌ره‌كانی مه‌ساج.
رووداو
