له ئێران ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه 15 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23/7/2020، د. سیما لارى، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێوه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 221 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، 15 هه‌زار و 74 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 621 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 284 هه‌زار و 34 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 247 هه‌زار و 330 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
