دوو كه‌س به‌هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆوه بریندار بوون
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18/7/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى ڕاپه‌ڕین ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "کەمێک پێش ئێستا ڕووداوێکی ھاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری تۆیۆتا کۆرۆلا و بارھەڵگرێک لە جۆری مان لەسەر ڕێگای حاجیاوا - سەروچاوە ڕووى دا".
هاتوچۆى ڕاپه‌ڕین ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، لە ئەنجامى ڕووداوه‌كه‌دا شۆفێر و سەرنشینێکی تۆیۆتا کۆرۆلاکە بریندار بوون.
باسنيوز
