کەرکووک.. کەمیی بوتڵی ئۆکسیجن بووەتە گرفتی کەسوکاری تووشبوانی کۆرۆنا

کەرکووک.. کەمیی بوتڵی ئۆکسیجن بووەتە گرفتی کەسوکاری تووشبوانی کۆرۆنا
لە شاری كەركووك، کەمیی ئۆکسیجن بۆ تووشبوانی کۆرۆنا بووەتە گرفتی هاووڵاتیان و كەسوكاری توشبووانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانە لە سڕەی وەرگرتنی بوتڵی ئۆكسجین بۆ نەخۆشەكانیاندان و ئەمەش نیگەرانیی لێ دەكەوێتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، ژمارەیەكی بەچار لە تووشبوانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی گشتی شارەكە هەن و سەرەكیترین كێشەیان كەمیی بوتڵی پڕی ئۆكسیجینە بۆ تووشوانی كۆرۆنا.

هەر بەپێی زانیارییەكان، حكوومەت وەك پێویست نەیتوانیوە بوتڵی پڕ ئۆكسجین بۆ تووشبوانی كۆرۆنا دابین بەكات، بەڵكوو لەلایەن خەڵكی خێرخوازانی شارەكەوە ناوە ناوە بوتڵی پڕ ئۆكسجین بۆ تووشبووانی كۆرۆنا دابین دەكرێت كە ئەوش كاتێك دەگاتە نەخۆشخانە ئیتر قەرەباڵغییەكی زۆری لەسەر دروست دەبێت و كەسوكاری نەخۆشەكان لە سڕەدا دەبن ئاخۆ بزانن بەریان دەكەێت بۆ نەخۆشەكانیان یاخود نا و هەروەها بەشێك لە كەسوكاری تووشبوانی كۆرۆنا لەسەر ئەركی خۆیان ئۆكسجین دابین دەكەن بۆ نەخۆشەكانیان.

لەو چوارچێوەیەدا، ئەمڕۆ شەممە 18/7/2020، دلێر شوانی، ئەندامی شانەی قەیرانەكانی كەركووك، ڕايگەیاند: "دوای تەشەنەكردنی كۆرۆنا لە كەركووك و تووشبوونی رێژەیەكی زۆر بەو پەتایە، ئیتر نەخۆشخانەكانی كەركووك زۆر پێویستییان بە ئۆكسیجین هەبوو بۆ ئەو نەخۆشخانە بەتایبەت ئەوانەی كە بە توندی ئەو پەتایەیان گرتووە، ئیتر توانرا لەڕێگای هەندێ كۆمپانیا و كەسایەتیی خێرخوازەوە هاوكاری پێشكەش نەخۆشخانەكان بکرێت، بەتایبەت ئۆكسجین و ئەوەش بووە هۆی رزگاركردنی ژیانی خەڵكێكی زۆر".

گوتیشی، بڕیارە بۆ چەند رۆژی داهاتوو 500 بوتڵی دیكە هەر لەڕێگەی خێرخوازانەوە فەراهەم بكەین بۆ تووشبوانی كۆرۆنا، هەروەها كۆمپانای غازی كەركووكیش هەفتەی رابردوو 400 بوتڵی ئۆكسجینی دابین كرد و كار دەكرێت بۆ نەهێشتنی ئەو گرفتە.













باسنيوز



Top