شاندێکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی گەرمیان دەکات
شاندێکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی گەرمیان دەکات و لە بارودۆخی تەندروستیی ئەو دەڤەرە دەکۆڵێتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 15-7-2020 شاندەکە، کە لە ئەندامانی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمان پێکدێت، سەردانی دەڤەری گەرمیان بکات.
شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی گەرمیان کۆدەبنەوە و تاوتوێی هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لەو دەڤەرە دەکات.
جگە لە رەوشی تەندروستی، بڕیارە شاندەکەی پەرلەمانی کوردستان سەردانی خاڵی سنووریی پەروێزخان بکات و بەدواداچوون بۆ رێککارە خۆپارێزییەکان لەو دەروازە سنوورییە، بکات.
چەند ھەفتەیەکە پەتای کۆرۆنا لە گەرمیان زۆر بە خێرایی تەشەنەی کردووە چەندین کەسیش بەو ھۆیەوە گیانیان لەدەست داوە.
باسنيوز
