لە قەزای سۆران نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە كۆرۆنا دەكرێتەوە

لە قەزای سۆران نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە كۆرۆنا دەكرێتەوە
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرونا، بڕیارە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا لە شاری سۆران نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بكرێتەوە.

لەمبارەوە كرمانج عزەت قایمقامی سۆران، ڕايگەیاند: "بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە گشت شار و شارۆچكەكان، بۆ كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر بە پێویستمان زانی نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە كۆرونا لە شاری سۆران بكەینەوە".

گوتیشی: "لەڕووی دابینكردنی پێداویستییە پزیشكیەكانەوە ئامادەكاری كراوە بۆ ئەوەی چیتر تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرونا ڕەوانەی هەولێر نەكرێن و لە شاری سۆران چاودێرییان بكرێت".

ڕاشیگەیاند: ڤایرۆسی كۆرونا بە شێوەیەكی بەرچاو بڵاو بووەتەوە و ڕۆژانە ژمارەی تووشبوان لە هەڵكشان دایە و هەر ئەمڕۆش لە شاری سۆران سێ كەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی كۆرونا بوون".












باسنيوز


Top