کارگەیەکی ئۆکسجین لە هەولێر: لە توانماندایە ئۆکسجینی هەموو هەرێمی کوردستان دابینبکەین
ئەحمەد حاجی محەممەد، خاوەن کۆمپانیای ئۆکسجینە راگەیاند، "کارگەکەی ئێمە رۆژانە 100 بتڵی ئۆکسجین بەرهەم دەهێنێت. ئەویش بەهۆی کەمیی کارەباوەیە کە هەشت کاژێرە. ئەگەرهاتوو حکومەت 24 کاژێر بۆمانی دابینبکات، ئەوا دەتوانین رۆژانە دوو هەزار بتڵ بەرهەم بهێنین کە تێکرای هەرێمی کوردستان هەزار و 500 بتڵی پێویستە".
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان وایکردووە بەشێک لەو هاونیشتمانییانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرنا بوون یان نەخۆشییەکیان هەیە و پێویستیان بە هەناسەی دەستکردە، خۆیان ئۆکسجینی دەستکرد بکڕن و لە ماڵەوە دایبنێن.
رووداو
