چاودێرێکی سیاسی: ئەوانەی لە پرۆژەی چاکسازیدا زیان دەکەن دژایەتیی کابینەی نۆیەم دەکەن
ئاراس عەبدوڵا، چاودێری سیاسی و شارەزا لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، رايگەیاند: ”ئەگەر سەیر بکەین لەماوەی یەکساڵدا حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هەنگاوی زۆری ناوە، لەوانە له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی، ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی چاکسازی له ته‌واوی سێکته‌ره‌کان، به کرده‌ییکردنی شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی، چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی و شه‌فافیه‌ت و راستگۆیی له کارکردن‌دا، پێشکه‌شکردنی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کار و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر“.
ڕوونیشی كردەوە، له سه‌ره‌تای ده‌ست به‌کاربوونی ئه‌م کابینه‌یه‌وە، سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی کۆمه‌ڵێک به‌ربه‌ست و کیشه له به‌رده‌م هەنگاوەكان، وه‌کوو قه‌یرانی ئابووری و سیاسی و دروستبوونی قه‌یرانی ته‌ندروستی، بەڵام ”مەسرور بارزانی، سه‌رۆکی حکوومه‌تی هەرێمی كوردستان، کاتێک گوتی من له به‌ره‌ی هاووڵاتیان ده‌مێنمه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی چاکسازی و چه‌سپاندنی دادپه‌روریی کۆمه‌ڵایه‌تی بەردەوام دەبم، ئومێدی زۆری بەخشی“.
ئەو چاودێرە لەبارەی پەیوەندیی هەرێمی کوردستان و بەغدا باسی لەوە كرد: ”له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌کاربوونی کابینه‌ی نۆیه‌م، هه‌وڵی جددی دراوه له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور سه‌رجه‌م کێشه‌کان له‌گه‌ڵ ناوه‌ند چاره‌سه‌ر بکرێت، هه‌رچه‌نده به‌غدا تاوه‌کوو ئێستا به شێوه‌یه‌کی ناروون له کۆبوونه‌وه‌کان به دیار ده‌که‌ون، به‌ڵام حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هەر به‌رده‌وامه له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری بنەڕەتی“.
ئەو شارەزایە لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان راشی گەیاند: ”په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان لە ماوەی ئەمساڵدا چووەتە قۆناغێکی باشتر و به‌ره‌وپێشچوونێکی باشی به‌خۆیه‌وه بینیوە، زۆربه‌ی زۆری وڵاتان و كونسوڵگەرییەكان له هه‌رێمی کوردستان ستایشی هه‌نگاوه‌کانی چاکسازیی حکوومه‌ت ده‌که‌ن، هەنگاوەكانی حکوومەت بۆ چه‌سپاندنی دادپه‌روەری به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نکێنن“.
جەختی لەوەش كردەوە: ”لە بەرامبەر ئەمەدا گەندەڵکاران نەیاری كابینەكەن و هاووڵاتیان سەنتەرن. چونكە زۆرن ئه‌وانه‌ی که به‌رهه‌ڵستی چاکسازی ده‌که‌ن چ له‌سه‌ر ئاستی تاک یان له‌سه‌ر ئاستی حزبه‌کان، چونکه به ئه‌نجام گه‌یاندن و سورربوونی سه‌رۆکی حکوومه‌ت له‌سه‌ر چاکسازی زیانیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه له هه‌وڵی ناشیرین‌کردنی ئه‌و حکوومەتەن به هه‌موو رێگایه‌ک، تاوەکوو حکوومەت لە هەوڵەکانی كە دەستی داوەتێ بۆ چاکسازی، شکست بهێنێت، بەڵام حكوومەت لەم كارەیدا سەركەوتوو دەبێت“.
باسنيوز
