تەندروستی هەولێر بڕیارێکی لەبارەی دەوامی فەرمانبەرانییەوە دەرکرد

تەندروستی هەولێر بڕیارێکی لەبارەی دەوامی فەرمانبەرانییەوە دەرکرد
بەرێوەبەراتی گشتی تەندروستی هەولێر بڕیارێکی لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمانبەرانییەوە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی، نەخۆشخانە، سەنتەر، دامودەزگاکانی تری تەندروستی کرد.

لە بڕیارەکەی تەندروستی هەولێر کە تێیدا هاتووە: لەبەر بەرژەوەندی گشتی و کار بڕیارماندا بە دەسپێکردنەوەی دەوامی فەرمی لە گشت بەرێوەبەرایەتی و نەخۆشخانە و بنکە و سەنتەر و دام و دەزگا تەندروستییەکان.

روونیشکراوەتەوە، کە دەوام بەڕێژەی ١٠٠% لە رۆژانی شەممە تاکو چوارشەممە لە کاتژمێر ٩ی بەیانی بۆ ١ی دوای نیوەڕۆ دەبێت و دووتی نێوان فەرمانبەرانیش نابێت لە دوو مەتر کەمتر بێت.












باسنيوز






Top