خورماتوو.. وادەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران درێژ كرایەوە

خورماتوو.. وادەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران درێژ كرایەوە
بەڕێوەبەری كشتوكاڵی خورماتوو ئەمڕۆ شەممە ئاشكرای كرد، وادەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆی خورماتوو تا ناوەڕاستی ئەم مانگە درێژ كرایەوە.

حوسێن عەلی، بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی خورماتوو رایگەیاند: "وا بڕیار بوو ئەمڕۆ شەممە 11/7/2020 وادەی وەرگرتنی گەنم لە جووتیارانی سنووری خورماتوو و دەوروبەری كۆتایی پێ بێت، بەڵام ماوەی وەرگرتنی گەنم تا 15/7/2020 درێژ كرایەوە و جووتیاران دەتوانن تا ناوەڕاستی ئەم مانگە گەنمەكانیان رادەستی سایلۆی خورماتوو بكەن."

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی خورماتوو، راشی گەیاند: "ئەم بڕیارە زۆر گرنگە بۆ جووتیاران، چونكە بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ و رێكارەكانی تایبەت بە خۆپارێزی لە پەتای كۆرۆنا، بەشێك لە جووتیاران نەیاندەتوانی لەو ماوەیەدا گەنمەكانیان رادەستی سایلۆی خورماتوو بكەن."


















باسنیوز


Top