دوو توشبووی دیكەی كۆرۆنا لە راپەڕین گیانیان لەدەستدا
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی راپەڕین رایگەیاند، ئەو دوو تووشبووەی بەهۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، لە ئافرەتێكی تەمەن 66 ساڵ و پیاوێكی تەمەن 49 ساڵ پێكهاتوون.
ئاماژەی بەوەشدا، ئافرەتەكە دانیشتووی رانییەیە و پیاوەكەش دانیشتووی قەڵادزێیە و هەردووكیان پێشینەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەبوو.
جێگای ئاماژەیە، تا ئێستا ژمارەی ئەو كەسانەی لە سنووری ئیدارەی راپەڕین بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە 12 كەس.
K24
