بەماڵەی بەڕێزی هونەرمەند و ڕۆژنامەنووس شێرزاد عەبدولڕەحمان
سەرەتا لەحەفتاکاندا وەک هونەرمەندێکی گۆرانیبێژ دەرکەوت، دواتر وەک رۆژنامەنووسێک، کارا و پڕبەرهەم لە بواری ڕۆژنامەنووسیی کوردیدا، کە خاوەن ئەرشیفێکی دەوڵەمەند و چەندین کتێبە لەم بوارەدا.
بە ناوی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان - ەوە ھاوخەمی خۆمان دەردەبڕین و لە ڕێگەی ئێوەی بەڕێزیشەوە پرسە و سەرەخۆشی لە تەواوی خانەوادە بەڕێزەکەتان و خزمان و دۆستان دەکەین.
گیانی خوالێخۆشبوو ئارام، دواخەم و ناخۆشی بێت .
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
2020/7/8
