بۆ كۆچی دوایی هاوڕێ و هاوكاری ئازیزم شێرزاد عه‌بدولره‌حمان
به‌داخ و كه‌سه‌رێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی هاورێ و هاوكاری زێده ئه‌زیزم كاك شێرزاد عه‌بدولره‌حمان بیست ، كه زیاتر له 46 ساڵی ته‌مه‌نی خۆی له خزمه‌تی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی به‌سه‌ر بردووه‌وه و " ئه‌ندامێكی كارای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و فیدراسیۆنی رۆژنامه‌نووسانی نێوده‌وڵه‌تی بووه ، ئه‌م رۆژنامه‌نووسه ناسراو بویره‌ی ناو كاروانی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی له به‌شێكی زۆری رۆژنامه و گۆڤار و كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆن كاری رۆژنامه‌نووسی زۆر نایه‌بی پێشكه‌شی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی كردووه و چه‌ندین پۆستی له‌ناو ئه‌و ئۆرگانانه‌دا هه‌بووه له‌وانه ( ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوسه‌رانی رۆژنامه‌ی برایه‌تی ، به‌رێوه‌به‌ری نووسینی هه‌ردوو رۆژنامه‌ی ( برایه‌تی و خه‌بات)، به‌رێوه‌به‌ری نووسینی گۆڤاری ( گوڵان) ، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ( هه‌رێمی كوردستان)، هه‌تا چاوه‌كانیشی بۆ دواجار لێكنا به‌رێوه‌به‌ری نووسینی رۆژنامه‌ی ( هه‌ولێر) ئازیز بووه ، هه‌روه‌ها وه‌ك كاری هاوبه‌شیش له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی كوردستان TV پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌یه‌كی قه‌شه‌نگ بووه. له‌سه‌ر ئاستی رۆژنامه‌گه‌ری عه‌ره‌بیش ،كاك شێرزاد ماوه‌یه‌كی زۆر په‌یامنێرێكی زۆر چالاكی رۆژنامه‌ی ( شه‌رقولئه‌وست چاپی له‌نده‌ن) و هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی ( ئه‌لزه‌مان چاپی له‌نده‌ن) بووه .
یه‌كه‌م دیداری ناسینی من و كاك شێرزاد، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ مانگی شوباتی 1995 كه چوومه رۆژنامه‌ی برایه‌تی ، ئه‌وكات هه‌ردووكمان پێكه‌وه به‌رپرسی لاپه‌ره بووین ،خوالێخۆشبوو به‌رپرسی هه‌ردوو لاپه‌ره‌ی ( ریپۆرتاژ و ناوخۆ) بوو، به‌ڵام ئه‌و كات به هۆی شه‌ڕی نه‌گریسی ناوخۆه‌وه باره‌گای برایه‌تی و خه‌بات له‌پیرمام بوو ، هه‌ردوو رۆژنامه‌كه له چاپ راگیرابوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و چاپخانه‌یه‌ی رۆژنامه‌ی پێ چاپ ده‌كرا ته‌نیا له هه‌ولێر هه‌بوو، بۆیه دوای ماوه‌یه‌كی كورد ناچار بووین به‌شێوازی كۆپی له‌سه‌ر لاپه‌ره‌ی (A3) چاپی بكه‌ین و پاشان لاپه‌ره‌كان به كابیسه لیكبده‌ین .. له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی هه‌ر ژماره‌یه‌كی هه‌ردوو رۆژنامه‌ی ( برایه‌تی و خه‌بات) كاكه شێرزاد به هێمنی و قسه خۆشه‌كانی هاوكاری ده‌كرین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و لاپه‌رانه بكه‌ین به رۆژنامه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ خوالێخۆشبوو رووماڵی چه‌ندین نه‌به‌ردی پێشمه‌رگه‌مان كردوو ، زۆر جار پێكه‌وه چووینه‌ته به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ و زۆر جوامێرانه رووماڵی شه‌ره‌كانی ده‌كرد، له‌بواری كاری ریپۆرتاژ و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك ،، ریپۆرتاژه‌كانی ئه‌م رۆژنامه‌نووسه زۆر جاران سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی هێناوه‌ته ده‌نگ و له رێگه‌ی لاپه‌ره‌كانی رۆژنامه‌ی برایه‌تیه‌وه، ببووه ده‌ستێكی فریاد ره‌س بۆ هه‌ژاران و خۆشكردنی ژیانیان، یان به‌یر هێنانه‌وه‌ی ئه‌و تێكۆشه‌ر و ناودرانه‌ی كه پێویست بوو به‌سه‌ر بكرێنه‌وه، هه‌روه‌ها جیا له‌وه‌ی چاودێرێكی وورد و رۆژنامه‌نووسێكی بوێر بوو به‌سه‌ر كاره‌كانی حكومه‌ته‌وه له هه‌مانكاتدا گۆشه‌یه‌كی هه‌فتانه‌شی هه‌بوو به‌ناوی ( ده‌رده دڵ) كه ئه‌ویش خه‌م و ده‌رده‌ڵی خه‌ڵك بوو كه گۆشه‌كه‌ی كردبووه په‌نجه‌ره‌یه‌ك بۆگه‌یاندنی ده‌نگی خه‌ڵك به به‌رپرسان.
كۆچی دوای ئه‌م برا ئازیزه‌م له كات و ساتێكدایه كه به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه بنه‌ماڵه‌كه‌یان ناتوانن پرسه‌ی بۆ دابێنن و ئێمه‌ش له پرسه‌كه‌دا به‌پێوه رابوه‌ستین پێشوازیتان لێ بكه‌ین، بۆیه وێرای ئه‌وه‌ی به‌ناوی ته‌واوی ستاڤی گۆڤاری گوڵانه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی كاكه شیڤان و كاك حه‌یده‌ر و بنه‌ماڵه به‌رێزه‌كه‌یان ده‌كه‌م ،، له هه‌مانگات پرسه و سه‌رخۆشی له خۆم و ته‌واوی هاورێیان و دۆستانی ئه‌م رۆژنامه‌نووسه به‌رێزه ده‌كه‌م و له په‌روه‌ردگار ده‌پارێمه‌وه خوالێخۆشبوو به‌به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و ، ئه‌مه دواكۆستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی و ئێمه‌ش بێت ,,
انا لله و انا الیه را‌جعون
فه‌رهاد محه‌مه‌د .. سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری گوڵان
