بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەوامی فەرمانگەکانی سنووری شەقڵاوە ڕاگیرا
لە قەزای شەقڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر بەهۆی تەشەنکردنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بۆ ماوەی هەفتەیەک دەوامی فەرمانگەکان ڕاگیرا.
ئیبراهیم شێخەڵا قایمقامى قه‌زاى شه‌قڵاوه ڕاگه‌یاند: "له سنوورى قه‌زاى شه‌قڵاوه و ناحیه‌كانى سه‌ر به قه‌زاكه ڕێژه‌ى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆر‌ونا له به‌رزبوونه‌وه‌دایه بۆ پاراستنى گیانى هاووڵاتیان بڕیاردرا بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك بكرێته پشوو".
گوتیشى: "له ماوه‌ى 24 كاژمێرى ڕابردوودا 30 كه‌س لە سنووری شەقڵاوە تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوونە و رێژه‌ى تووشبووان گه‌یشته 44 كه‌س".
راشیگه‌یاند: "له رۆژی چوارشەممە 8-7-2020 تاوه‌كو 15-7-2020 لە فەرمانگەکانی سنووری شەقڵاوە کرایە پشوو و دەوام ڕاگیرا و داواش لە دانیشتووانی دەڤەرەکە دەکەین پابەندی رێنماییە تەندروستییەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا بن".
باسنيوز
