ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر ڕاگهیاندراوێك بڵاو دهكاتهوه
ئهمڕۆ سێشهممه 7/7/2020، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بهرهنگاربوونهوهى كۆرۆنا، ڕاگهیاندراوێكى بڵاو كردهوه و، تێیدا هاتووه: "لە سنووری هەر 10 قایمقامیەتەکەی پارێزگای هەولێر، لەماوەی هەفتەیەک 274 شوێن لەلایەن لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی، بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنوێنییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا داخران".
باس لهوهش كراوه: "ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بهرهنگاربوونهوهى كۆرۆنا هەموو هەوڵ و توانایەکی خۆی بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا خستووهتە گەڕ، ههروهها لە ڕێگەی لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی لە سنووری هەر 10 قایمقامیەتەکەی لە بەدواداچوون و پشکنین و چادودێریکردنی شوێنەکان بەردەوامە".
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر داوا لە هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر و کاسبکاران و هەموو ئەو شوێنانەش کە بۆ خزمەتی هاووڵاتییان کراوەن، دهكات: "لەم دۆخە ناهەموار و مەترسیدارەدا بەو پەڕی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی لەپێناو پاراستنی سەلامەتی و ئاسایشی تەندروستیی شارەکەمان و هاووڵاتییانی، پابەندی ڕێنوێنییه تەندروستییەکان بن و (دەمامک) ببەستن، تاوەکوو دووچاری سزادان و ڕێکاری یاسایی نەبنەوە".
باسنیوز
